هاوسەرۆکایەتیى دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"بەرخودانى مانگرتنى بێسنوور، کە لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپەى جۆلەمێرگ بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریى سەر رێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، بە هەموو زیندانەکاندا بڵاوبووەتەوە و گەلەکەمان لە هەموو شوێنێک خاوەنداریى لێدەکەن. بەرخودانى 'ئێمە گۆشەگیری تێکدەشکێنین، فاشیزم دەڕوخێنن' کە بە بڕیارێکى گەورە لە زیندان دا دەستیپێکرد بە رۆحی ١٤ی تەمووز بە هەموو کوردستاندا بڵاوبووەتەوە و بۆ رووخاندنی دەسەڵاتى ئاکەپە – مەهەپە رۆڵێکى مێژوویى دەگێڕێت.
لەیلا گیوڤەن بە وڵاتپارێزی و هۆشمەندییە سیاسییەکەى لە مانای مێژوویى وەستانەوە لە دژی گۆشەگیریى تێگەیشت و بە چالاکیى بەرخودانى مانگرتن لە خواردن بووە پزیسکەى بەرخودانى کۆمەڵگە. هاوڕێیانمان لەزیندانەکان و سیاسەتمەدارە دیموکراتیکە وڵاتپارێزەکان هەر وەک بەرخودانى ١٤ی تەمووزی کەمال پیر، خەیری دورموش، عاکیف یڵماز و عەلی چیچیەک، بە ئەرکی خۆیان زانی و بەرخودانیان گەش کرد. گەلەکەمان لە ئەوروپا وەک هەموو جارێک بە ئەرکی خاوەنداریکردن لە رێبەر ئاپۆ هەستاوە و بەشدارە لە بەرخودانى "ئێمە گۆشەگیرى تێکدەشکێنین، فاشیزم دەڕووخێنین'. ئێمە سڵاو لە هەموو بەرخودێرانی ناو ئەو هەڵمەتەى بەرخودان دا دەکەین و رۆڵی میژووییان بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیری و رووخاندنى فاشیزم لە ئێستاوە پیرۆز دەکەین.
وەک دەزانرێت ئەو هێرشە پاکتاوکارییانە، کە ئێستا بەڕێوەدەچن لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥ / ١٦ی خاکەلێوە بە گۆشەگیرکردنى رێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە. ئەو هێرشانە لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ / ٢ی گەلاوێژ وەسوڕاون بۆ شەڕی سڕینەوە و کۆمەڵکوژکردن. ئەوانە ئەو راستییە دەخەنە بەر چاوان، کە گۆشەگیرکردنى رێبەر ئاپۆ و شەڕی سڕینەوە و پاکتاوکردن پێکەوە بەستراونەتەوە. بۆیە بەرخودێرانى 'گۆشەگیرى تێکدەشکێنین، فاشیزم دەڕووخێنین' بەپێى کارەکتەر و ئامانجەکانى ئەم سەردەمە بە هەڵوێستێکى زۆر راست و دروست هەستاون. بەو هەڵوێستەیان رێگایان بۆ قۆناغێکی بەرخودان کردەوە، کە دەتوانن هاوشێوەى ١٤ی تەمووز رۆڵێکى مێژوویى بگێڕن. ئەو بەرخودانە لە ئێستاوە کاریگەریى لەسەر گەلی کورد و هێزە دیموکراسیخوازەکان دروستکردووە. ترسی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بەهۆی ئەو راستییەوەیە.
'ئەستەمە هیچ کەسێک بتوانێت بەرامبەر ئەو بەرخودانە گەورەیە بوەستێتەوە'
فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە چی دەکات با بیکات، بەڵام ناتوانێت رێگری لەو بەرخودانە بکات، کە لەسەر رێباز و رۆحی ١٤ی تەمووز دەستیپێکردووە. ئەستەمە بتوانن لەبەردەم ئەو بەرخودانە، کە رۆژ بە رۆژە گەورەتر دەبێت بوەستنەوە. رۆحی ١٤ی تەمووز و رێبازی شۆڕشی کوردستان، رێبازی سەرکەوتن و بەرخودانە لە هەلومەرجە قورس و دژوارەکاندا. ئەوەش ئەمڕۆ لە هەلومەرجی قورس و زەحمەتدا بۆ سەرکەوتن بەرخودان هەیە. رۆحی بەرخودانى ١٤ی تەمووز، رۆحی فیداییانەی 'ئێو ناتوانن رۆژمان تاریک بکەن' ە و بەرخودانى خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ ئەم بەرخودانە بە یەک گەیشتوون و وەرسوڕاوان بۆ ئیرادەیەک کە تێکناشکێت. بەو بەرخودانە کارەکتەری تێکۆشان و ئیرادەى بەرخودانى گەلی کورد دەچێتە ئاستێکى نوێوە. لە دژی زۆربوونی زوڵمی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، لە ئاستى ئیرادەیەکى بەهێز و بەرخوداندا وەڵامدەدرێتەوە. بەرخودانى گەریلا، گەلەکەمان و ئەوانەى لە گۆڕەپانى سیاسەتى دیموکراتیک دا لە دژی فاشیزمی پاکتاوکار ئەنجام دەدرێن، بە بەرخودانی 'ئێمە گۆشەگیری تێکدەشکێنین، فاشیزم دەڕووخێنین' گەیشتووەتە ئاستێکى نوێ. گەلەکەمان لە ساڵی ٢٠١٩ لە باکوور، رۆژئاوا، رۆژهەڵات، باشوور و هەموو ناوچەکانى تری جیهان بەو رۆحە و بە ئاستە لە بەرخودان و تێکۆشان، تێدەکۆشێت بۆ ئەوەى فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵبوەشێنێتەوە.
رووداوە سیاسییەکانى تورکیا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئاستى دوژمنایەتیکردن بەرامبەر بە کورد و هێزە دیمکوکراتیکەکانی لە هەرێمەکەدا بە روونی خستووەتە پێشچاو. پیویستی بە رێباز و رۆحێک هەیە، هێرشبەریى فاشیزمی پاکتاوکار تێکبشکێنرێت. ئەوەش رێباز و روحی سەرکەوتنە، کە پشتبەستووە بە هێزی خۆی، کە لە قورسترین هەلومەرج دا داکۆکی و خۆڕاگری دەکات. ئەو هێرشکارییەى ئێستا فاشیزم کە بەڕێوەدەچێت، رێبازێکى بەرخودان و ئاستێکى تێکۆشانمان بەسەردا دەسەپێنێت، کە ئێمە بتوانین هێرشبەریى دوژمن تێکبشکێنین. ئەوەش لە مێژووی تێکۆشانی ئازادی دا بە پێشەنگایەتیى پەکەکە هەبووە. رۆح و رێبازی بەرخودێرانى 'گۆشەگیری تێکدەشکێنین، فاشێزم دەڕووخێنین' کە بە رۆح و رێبازی بەرخودانى ١٤ی تەمووز 'ئێوە ناتوانن رۆژمان تاریک بکەن' و بەرخودانى خۆبەڕێوەبەرییان کردووە بە یەک و وەڵامدەرەوەى ئەو پێویستییە دەبن. هیزەکانى گەریلا هەموو کات و بە بەردەوامى ئەو روح و رێبازە بە کردەوە بەڕێوەدەبات. ئەگەر ئێمە بتوانین ئەو رۆح و رێبازە لە تێکۆشانی خۆمان لەم سەردەمەدا بەجێبهێنین، ئەوا بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت، گۆشەگیری تێکدەشکێنرێت و فاشیزم دەڕووخێت.
ئێمە جارێکیتر سڵاو لە هەموو زیندانیان، بەرخودێرانى ئەوروپا، کوردستان وهەموو ناوچەکانى تری جیهان دەکەین، کە بەشداربوون لەو بەرخودانەدا. بانگ لە گەل و دۆستانمان دەکەین، کە ساڵی ٢٠١٩ بکەنە ساڵێکى گەورەی تێکۆشان و بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیری، هەڵوەشاندنەوەى فاشیزم و ئازادکردنى کوردستان بە رۆڵی خۆیان هەستن ".
ر.م