بەرخۆدانی ئامەد لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان بەردەوامە

لەدژی دەستبەسەرداگرتنی سێ شارەوانیی شارە گەورەکانی هەدەپە لە ئامەد ١٥ ڕۆژە چالاکی دانیشتن بەڕێوەدەچێت.

لەدژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی شارە گەورەکانی ئامەد، مێردین و وان-ی هەدەپە لە سێ شاردا، هەموو ڕۆژێک چالاکی دانیشتن بەڕێوە دەچێت.

لە ئامەد ڕۆژی ١٥یەمی بەرخۆدان بە چالاکی دانیشتن لە کۆلانی لیسە دەستیپێکرد. چالاکی دانیشتن بە دروشمی "ئەوە سەرەتایە و تێکۆشان بەردەوام دەبێت" دەستیپێکرد.

ل چالاکییەکەدا دروشمەکانی "ئامەد هی خۆمانە"، "بە بەرخۆدان سەردەکەوین"، "هەدەپە هیوایە، هیوای هەمیشە زیندووە" بە دەنگی بەرز وترانەوە.

وێڕای پەرلەمانتارانی هەدەپە و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی باگلارێ، چەندین کەسی دیکەش بەشداری چالاکییەکە بوون.

لە چالاکییەکەدا پانکارت بە نووسراوی "دەست لە ئیرادەمان مەدە" بەرز کرایەوە و کورسی ئازاد بۆ قسەکردن دانرا. دانیشتوانی شارەکە لەسەر کورسی ئازاد ناڕەزاییەکانیان باس دەکەن. هەڵبەست دەخوێندرێنەوە و گۆرانیش دەوترێن.

لە چالاکییەکەدا قەیوم شەرمەزار کران. چاوەڕواندەکرێت سەرۆکایەتی گشتی پارتی ڕەنج (EMEP) سەلما گورگان و تیپی ژنانی بەرخۆدانی ئامەد سیپۆر-یش بەشداری چالاکییەکە بکەن.

ک-ش