بەرخۆدانی ئامەد لە دژی قەیومەکان لە ڕۆژی ١٦هەمی خۆیدایە
لەدژی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە گەلی ئامەد ماوەی ١٦ڕۆژە دەستیان بەچالاکی دانیشتن کردووە و چالاکییەکانیان بە دروشمی' بەرخۆدان' لە ڕۆژی ١٦هەمی خۆیدا بەردەوامە.
لەدژی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە گەلی ئامەد ماوەی ١٦ڕۆژە دەستیان بەچالاکی دانیشتن کردووە و چالاکییەکانیان بە دروشمی' بەرخۆدان' لە ڕۆژی ١٦هەمی خۆیدا بەردەوامە.
ناڕەزایەتییەکان لەدژی دانانی قەیوم بۆ شارەوانیەکانی شارەکانی ئامەد، وان و مێردین بەردەوامە.
چالاکی دانیشتن لە شەقامی لیسێ کە دەکەوێتە بەرانبەر شارەوانی ئامەد لەڕۆژی ١٦هەمینی خۆیدایە و بەردەوامە. گارۆ پەیلان، مووسا فارێسوگوولار، فەلەکناس ئوجا، ئەردال ئایدەمیر پەرلمانتارانی هەدەپە و ژمارەیەک لە هاووڵاتیان بەشداری چالاکی ڕۆژی ١٦هەم بوون.
بەشداربووانی چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشمی " بە بەرخۆدان ئێمە سەردەکەوین" دانانی قەیومەکانیان ئیدانەکرد.
دوای چالاکییەکە راگەیەنراوێک بڵاوبکرێتەوە.
ک-ش