بەرخۆدانی مێردین: ئێمە دەسەڵاتداری دەگۆڕین

هاووڵاتیانی مێردن ماوەی ١٨ڕۆژە لە دژی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی هەدەپە بەرخۆدان دەکەن. مێهات سانجار پەرلمانتاری هەدەپە لە مەیدانی چالاکییەکەدا قسەیکردو وتی: " ئێمە دەسەڵاتداری بگۆڕین".

پەرلمانتارانی هەدەپە بە ئامانجی ئیدانەکردنی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە بۆ ١٨هەمین جار بەشداری چالاکییە هاووڵاتیان بوون.

سەرەڕای فشاروهێرشەکانی پۆلیسی تورک لە بەردەم پارکی کارایلۆر چالاکی دانیشتن بەردەوامە.

چالاکییەکە بە دروشم و گۆڕانی شۆڕشگێڕی ماوەی ٢کاتژمێر بەردەوام بوو، دواتر ڕاگەیەنراوێک بۆ رای گشتی خوێندرایەوە.

ئیلهام ئامەد هاوسەرۆکی هەدەپەی مێردین لەچالاکییەکەدا قسەیکرد و وتی، ئێمە درێژە بە بەرخۆدانی خۆمان دەدەین.

پەرلمانتاری هەدەپەی مێردین مێهات سەنجاردوای ڕاگەیەنراوەکە قسەیکرد و وتی،  ئاکەپە ناتوانێت شکەستەکەی خۆی قبووڵ بکات، هەربۆیە بەرێگەی قەیومەکان کودەتایەکی قیزەونی کردووە.

جەماوەر دوای راگەیەنراوەکە بەرەو بینای هەدەپەی مێردین ڕێپێوانیان کرد.

ک-ش