بەسێ هۆزات: مانگرتن لە خواردن هەڵوێستێکى ئاپۆییە

بەسێ هۆزات لەبارەی گرنگیى تێکۆشان بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رایگەیاند "تێکشکاندنى گۆشەگیری دەبێتە هۆی لەناوچوونی فاشیزم و رێگا و بوار بۆ تێکۆشانی دیموکراتیک دەکاتەوە".

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) لەبارەى چالاکییەکان بۆ تێکشاندنى گۆشەگیری وتى "چالاکیى مانگرتنى بێسنووری لەیلا گیوڤەن لە دژی گۆشەگیری چالاکییەکى هێژا و مانادارە. ئێمە سڵاو لەو هەڵوێستەى لەیلا گیوڤەن دەکەین. لە هەمان کاتدا لە زیندانەکاندا، زیندانییە شۆڕشگێڕەکان، لە باکوور، باشوور، رۆژئاوا و ئەوروپا گەلەکەمان بە بڕوا و پێداگرییەکى گەورەوە ئەو چالاکییانە بەڕێوەدەبەن. لە کاتێکدا کە لە کەسایەتیى رێبەرمان دا هێرشی قڕکەر – فاشیست لە دژی گەلەکەمان وەرگەڕاوە بۆ هێرشی هەمەلایەنەى پاکتاوکارانە، ئەو شەپۆلە بەرخودانە زۆر مانادار و هێژایە. بڕوامان بەوەیە، کە ئەو چالاکییانە دەبنە هۆی تێکشاندن و هەڵوەشاندنەوەى سیستمى ئەشکەنجەى ئیمراڵی".

دەیەوێت بە لۆزانێکی نۆێ بۆ ١٠٠ ساڵی تر کورد لە ناو ببات و نکوڵیی لێ بکات

هۆزات وتیشی "رژێمى ئاکەپە – مەهەپەی قڕکەر – فاشیست بە پلانێکى هەمەلایەنە بۆ لەناوبردن و سڕینەوە دەجوڵێتەوە. هەوڵ دەدا ئەو بەها و نرخانە، کە بە تێکۆشانی ٤٠ ساڵەى ئازادیى شکۆمەندانە و بە هەیبەت ئافرێنراوە بە تەواوی لە ناو ببات و گەلی کورد پاکتاو بکات. هەر وەک سەردەمی ساڵانى ١٩٢٣ – ١٩٣٨ ، کە یەکێکە لە سەردەم زۆر ترسناکەکانی مێژووی کۆمار، دەیەوێت گەلی کورد و کۆمەڵگەى دیموکراتیکی تورکیا ملکەچی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردن بکات. لە ١٠٠هەمین ساڵیادى لۆزاندا هەڵ دەدات لۆزانێکى نوێ دروست بکات و گەلی کورد بۆ سەد ساڵی تر نکۆڵی بکات و لە ناوی ببات".

هۆزات ئەوەشی وت "هۆکاری گۆشەگیریى ٢٠ ساڵەی رێبەری گەلی کورد هەر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە. دەیانەوێت لە کەسایەتیى رێبەر ئاپۆدا گەلێک، کە بۆ ئازادیى خۆی خۆڕاگری دەکات بیسڕنەوە. رێبەر ئاپۆ ئافرێنەری گەلی ئازادە، کە خۆڕاگری و داکۆکی لە خۆی دەکات. یەکگرتنى نرخ و بەها بەرچاوەکانى مرۆڤایەتى و گەلی کوردە خاوەن شکۆ و ئازادەکانە. ناسنامەى گەلی ئازادە. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەیەوێت ئەو ناسنامەیە پاکتاو بکات. رێبەر ئاپۆ لە ناو سیستمى ئەشکەنجەى ئیمراڵی دا ٢٠ ساڵە لە دژی فاشیزمی قڕکەری پاکتاوکار بە شێوەیەکى بێ هاوتا تێدەکۆشێت و خۆڕاگری و داکۆکی دەکات. ئەو بەرخودانە هەڵوێستێکى روونە دژ بە سیاسەتەکانى، رادەستکەری – قڕکەر".

چالاکییەکانى مانگرتن لە خواردن هەڵوێستێکى ئاپۆییە

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە راشیگەیاند "چالاکییەکانى مانگرتنی بێسنوور لەو رووەوە زۆر مانادارن. ئەوانە چالاکین لە دژی سیاسەتى نکۆڵیکردن و سڕینەوە و هەڵوێستێکى ئاپۆیین. هەڵوێستى ئەو گەلەیە کە خۆبەدەستەوەدان قبوڵ ناکات. لەبەر ئەوەش خاوەنداریکردنی گەلەکەمان لەو بەرخودانە زۆر گرنگە".

هۆزات ئەوەشى خستەڕوو "بەبێ تێکۆشان و بەرخودانى گەورە هیچ شتێک ناپارێزرێت. بەراستى لە قۆناغێکى مێژوویی چارەنووسسازداین. رێبەرمان رێگای دەستکەوتە گەورەکانى نیشانی ئێمە و گەلەکەمان و گەلان داوە. ئەگەر ئێمە بە ئیرادەى بەخۆرێکخستنکردنمان تێبکۆشین و خۆڕاگری بکەین، ئەوا دەتوانین سەرکەوتنى گەورە بەدەست بهێنین".

هۆزات باسی ئەوەشیکرد "لەیلا گیوڤەن هەڵوێستکى کەرامەتدارانە و شکۆمەندانەى خستووەتەڕوو و دەبێت هەموان بە رێزەوە پشتگیری و پێشوازیى لێ بکەن. لەیلا گیوڤەن نمونەیەکى گرنگە، کە ئاستى داوا و خواستى ئازادیى ژنانى کورد دەخاتەڕوو. ئەوە هەڵوێستى ژنێکی هۆشیار و بە ئیرادە و بە شکۆ و خۆبەڕێکخستنکردووە. لە کاتێکدا سڕینەوەى هەمە لایەنە لە دژی ئیمراڵی دەستیان پێکردووە، چالاکییەکى لەو شێوەیە دەستوەردانێکى بەهێزە بۆ ئەو پرۆسەیە. هەڵوێستى پێشەنگی شۆڕشگێڕانەى ژنان بە بەهێزی دەخاتە پێش چاوان. ئەو هەڵوێستەی هاوڕێ لەیلا سەلماندى کە چەند بەشێوەیەکى راست و باش لە فەلسەفەى ئازادیى رێبەر ئاپۆ تێگەیشتووە. مەترسییەکى بینیوە و بەو چالاکییە دەستوەردانى لە دۆخەکە کردووە".

هۆزات ئاماژەى بەوەشکرد "چەندین ساڵە لە زیندانەکانەوە مانادارترین هەڵوێستی بەرخودێرانە بۆ هەڵوێستى بەرخودێرانەى رێبەری گەلی کورد دەخرێتەڕوو. بەراستى ئەوانەى زۆر بە باشی و بە بەهێزی لە رێبەر ئاپۆ تێگەیشتوون و بۆچوونەکانى جێبەجێ دەکەن، ژنانن".

ئازادیى رێبەر ئاپۆ دژە ژەهری فاشیزمە

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە لە بەردەوامیى قسەکانیدا وتى، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە تەنها دەتوانێت خۆی بە شەڕ و توندوتیژی لەسەر پێ رابگرێت، بۆیە هێرش دەکات. گۆشەگیریى سەر ئیمراڵی، گوشار و توندوتیژی لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی ئێستا بە سەرتارسەری کوردستان و تورکیادا بڵاوکراوەتەوە.

هۆزات وتیشی "تاوەکو گۆشەگیریى سەر رێبەر ئاپۆ کۆتایى پێنەهێنرێت، ئەستەمە فاشیزم لە تورکیا کۆتایى پێبهێنرێت. ئەگەر گۆشەگیریى رێبەر ئاپۆ هێرش بێت لە دژی گەلی کورد و هێزە دیموکراتیکەکان، ئەوا ئەو کاتە تێکشاندنی گۆشەگیری بە مانای لاوازکردن و تەنگاوکردنى فاشیزم و بەرەوپێشبردنی دیموکراسی و ئازادییە. تێکۆشان بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ بە مانای پووچەڵکردنەوەى سیاسەتەکانى فاشیزم و لە ناوبردنى فاشیزمە. بۆیە ئازادیى رێبەر ئاپۆ دژە ژەهری فاشیزمە. تێکشکاندنی گۆشەگیری فاشیزم لە ناو دەبات و ریگا و بوار بۆ تێکۆشانی دیموکراتیک دەکاتەوە. رێبەر ئاپۆ لە تورکیا گارانتیى ژیانى برایەتى، ئازادی و دیموکراسییە".

هۆزات ئەوەشی وت "هەڵوەشاندنەوەى فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە تێکشکاندنی گۆشەگیریى سەر ئیمراڵی بەدی دێت. ئەوەش بە ئافراندنی هەلومەرجی کار و ژیانى ئازادی رێبەر ئاپۆ بەدی دێت. ئەوەش بە بڵاوەپێکردنى بەرخودان بەسەرتاسەری توروکیادا مەیسەر دەبێت. کاتێک ئەوە سەرخرا، دیکتاتۆریی فاشیست ناتوانێت بۆ یەک رۆژیش لەسەر پێ بمێنێتەوە".

هەڵبژاردنى شارەوانییەکان لە ٣١ی ئادار دا لە هەڵبژاردنى گشتی (پەرلەمان) گرنگترە

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە لە بەردەوامیى چاوپێکەوتنەکەدا شیکاریى بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان لە ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ لە باکووری کوردستان و تورکیا کرد و ئاماژەى بە گرنگیى ئەو هەڵبژاردنە کرد و رایگەیاند "دەسەڵاتى فاشیست – قرکەری ئاکەپە – مەهەپە دەیەوێت لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکاندا سەربکەوێت و بناغەی رژێمە فاشیستییەکەی هەمیشەیى و جێگیر بکات و ئەوەش لە رێگەى شارەوانییەکانەوە بچەسپێنێت. هەوڵ دەدات هەموو رەهەندەکانى بەرخودانى کۆمەڵگە پارچە پارچە بکات، دینامیکى ناوخۆیى بەرخودان تێکبشکێنێت و کۆمەڵگە رادەستى خۆی بکات. لە کوردستانیش دەیەوێت پاکتاوکاری و سڕینەوەکەى سەربخات. لەبەر ئەوانەش هەڵبژاردنى شارەوانییەکان زۆر بە گرنگ دەزانێت".

هۆزات راشیگەیاند "فاشیزم بە بەرخودان و بە تێکۆشان لاواز دەکرێت و لە ناو دەبرێت. گرنگە هەڵبژاردنى شارەوانییەکان بۆ لاوازکردن و هەڵوەشاندنەوەى فاشیزم بێت و ئەوە ببێتە هۆی تێکۆشانێکى گەورە. دەرفەت و دۆخی زۆر گەورە و لەبار بۆ ئەوەش لەگۆڕێدایە. زیاتر لە نیوەى کۆمەڵگەى تورکیا لە دژی دەسەڵاتى فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەن و لێیان بێزار وتۆڕەن. کوردیش خۆی لەو دەسەڵاتە فاشیستییە زۆر توڕە و بێزارە. پێویستە ئەو توڕەییە لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکاندا بکرێت بە هێزێکى گەورەى دیموکراسی".

"دەبێت گەلەکەمان بە رۆحی سەفەربەرییەوە بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان کار بکات"

هۆزات ئاماژەى بە دەستبەسەرداگرتنى شارەوانییەکانى کوردستان لەلایەن قەیومەکانەوە کرد و لەوبارەیەوە وتى "قەیوم یانى سیاسەتى سڕینەوە، لەناوبردن، داگیرکەری و تاڵانی. لە پێش هەموو شتێکەوە قەیومەکان بە عەقڵییەت و هەڵوێستى 'ئێمە ئیرادەی ئێوە قبوڵ ناکەین' کەوتنە دژایەتیکردنى گەلی کورد و دەنگ و ئیرادەى گەل. ئەو هەڵوێستە نەناسین و قبوڵ نەکردنى گەلی کوردە. دەسەڵاتى ئاکەپە بە داسەپاندنى قەیومەکان بەسەر شارەوانییەکانى دەبەپەدا ئەوەى سەلماند، کە پێداگرە لەسەر سیاسەتى پاکتاوکردن و سڕینەوەى ئیرادەى گەلی کورد و گەلانى کوردستان. پاکتاوی سیاسی راستەوخۆ پاکتاوکردن و سڕینەوەى نەتەوەیى و کولتورییە. تاوەکو پێش لەو پاکتاوکارییە سیاسییە نەگیرێت ئەستەمە پێش لە پاکتاوکاری و سڕینەوەى نەتەوەیى و کولتوری بگیرێت. ئێستاش ئەو دەسەڵاتە هاتووە قەیومەکانى کردووە بە پاڵێوراو بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان و بەوەش دەسەلاتى ئاکەپەی فاشیست جارێکیتر سەلماندی، کە پێداگری دەکات لە سیاسەتى پاکتاوکردن و سڕینەوەدا. سیاسەتى سەپاندنى قەیوم، هێرشێکى گەورەیە لە دژی بوون و ئازادیى گەل. لە دژی ئەو عەقڵییەتە پاکتاوکارە فاشیستییە و بە هۆشمەندیى تێکۆشانی مان و نەمان، دەبێت گەلی کورد لەهەڵبژاردنى شارەوانییەکاندا ئیرادەى خۆی بە بەهێزترین شێوە بخاتەروو و بیسەلمێنێت. گرنگە گەلەکەمان بە رۆحی سەرفەربەرییەوە کار بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان بکات و ئەو شارەوانییانەى لەلایەن ئاکەپەی پاکتاکارەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، بگەڕێنێتەوە بۆ خۆی".

ر.م