تاشدەمیر: لە کوردستان مرۆڤ ون نابێت، ونی دەکەن !

سەبارەت بە "ونبوونی خوێندکارانی زانکۆی گولستان دۆکو" لە دێرسیم ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپەو ڕێکخراوەکانی ژنان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپەش دەڵێت: لە کوردستان مرۆڤ ون نابێت، ونی دەکەن !.

 کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، تەڤگەری ژنانی ئازاد و کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا، سەبارەت بە خوێندکارانی زانکۆی گوڵستان دۆکو لە شاری دێرسیم بەڕیوەچوو، پاشان ڕاگەیەندراوێکیان لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە.

کۆبوونەوەکە لە بارەگای هەدەپە لە شاری دێرسیم بەڕێوەچوو، تێیدا هەریەک لە دیرایەت تاشدەمیر وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە، ئێلیهە ئایشێ ئاجار باشان پەرلەمانتاری هەدەپە و ئەندامانی کۆمەڵەی ژنی ڕۆساو تەڤگەری ژنانی ئازاد بەشدارییان تێیدا کرد.

تاشدەمیر لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند: لە دێرسیم جگە لە کۆنتڕۆلکردنی مرۆڤ، چیاو بەردیش کۆنتڕۆڵ دەکرێت، ئێمە لەو باوەڕەداین کە هەوڵ دەدرێت ئەو ڕووداوە بخنکێنرێت.

تاشدەمیر وتیشی: لە کوردستان مرۆڤ ون نابێت، ونی دەکەن !.

وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد"ئەو ڕووداوانەی کە لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویان داوە سەبارەت بە دەستدانان لەسەر منداڵان، زیاتر بوونەو ئەمەش سیاسەتێکی دەسەڵاتدارییە و جیاواز نیە.