هاوسەرۆکی کۆدار: ڕژیمی ئێران نە خۆی پرۆژەی هەیە نە ڕێگا بە پرۆژەی گەل دەدات

زیلان تانیا هاوسەرۆکی کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتى کوردستان (کۆدار) : ئێران نە خۆی پرۆژەیەکی چارەسەری هەیە ونە ڕیگە دەدات کۆمەڵگا پرۆژەی خۆیی بەڕێوە ببات، ئەوەش دۆخی ئێرانی بەرەوچەق بەستویی بردووە.

زیلان تانیا هاوسەرۆکی کۆماڵگای دێموکراتیک وئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان(کۆدار) دەربارەی فشارەکانی دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران لەسەرکۆمەڵگای ئێران و ڕؤژەهەڵاتی کوردستان. دواکارەیەکان گەل و پێوستییەکانی گۆرانکاری لە دەسەڵات لەئێراندا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەی کرد.

زیلان تانیا لەسەرتای قسەکانیدا وتی: کۆمەڵگەی ئێران لە ساڵی پارەوە بە شێوازێکی چربە دروشمەکانی( نان،کار، ئازادی) داوخوازیەکانی خۆیان چڕکردووەتەوە و ناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەرگوزەرانی خۆیان بەوشێوازە دێننە سەرزمان. بەڵام لەم ماوەیەدا تاکو ئیستا کاربەدەستانی ڕژیمی ئێڕان لەهەمبەر داخوازیەکانی گەل گویی خۆیان کەڕکردووە. ئەوەش کاردانەوەی گەلانی ناوخوێی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستانی لێکەوتەوە وگەلی هەوڵی خۆڕێکخستن دەدەن بۆ داکۆکی لەسەرویست و داخوازیەکانی خۆیان بکەن.

'کۆمەڵگا ئێران زیندوو'

دەربارەی کۆمەڵگەی ئێران زیلان تانیا ئاماژەی بەوەکرد: لە ئیستادا کۆمەلگەی ئیران یەکێکە لە زیندووترین کۆمەڵگەکان، چاودێری هەموو سیاسەتێک دەکەن، هەرە جۆرە جمووجۆڵێکی سیاسی وهەرهەنگاویك لە دژی کۆمڵگا هەڵبگیردرێت کۆمەڵگا لە بەرامبەرێدا هەڵوێست دەگرێت.

'ژنان پێشەنگی ڕاپەڕینەکانی گەلانی ئێرانن'

زیلان دەربارەی چالاکیەکانی گەل و ناڕەزایەکان لەدژی ڕژیمی ئێران،رۆڵی ژنان لە پێشەنگایەتی ناڕەزایتەیکان وتی: ئەگەر باسی خراپی شارەوانیەکان وهەموو فەرمانگەکان بکەین یاخود باسی سیاسەتی دژایەتی کردنی ژنان وئەو فتوا نویانە لەسەرناوی ئایین ودۆخی سیاسی نوێ دەدرێت، لەبەرامبەرێشدا ژنانی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕاپەڕینەکانی لەدژی دژی ڕژیمی ئێران پێشەناگەیتی ناڕەزایتیەکان دەکەن. لە هەمان کاتدا چینی کرێکارو تەواوی چین و توێژە کانی کۆمەڵگە لە تێکۆشانێکی بێ وچان دایە، لە بەرامبەریشدا بەدیلەکانی خۆیان پێش دەخەن.

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە هەمووئەوبێرۆکە وسیاسەتانەیان پوچەڵکردووەتەوە کە دەیان گوت سیستەمی ئیران گۆرانکاری بەسەردا نایەت گۆرانکاری تێدا ناکرێت، گەل لەسەرداخوازییە ڕەواکانی خۆی پیداگیری دەکات، کۆمەڵگەی ئێران ئەوەیان سەلماندووە کە بەشی سەرەکی هێزی گۆڕانکاریەکان لە ناوخۆیی ئێراندایە، بۆئەوەش کۆمەڵگە ئامادەیی ئەوەی تێدایەکە لەهەرگۆرانکارێکدا مۆرکی خۆیانی لێبدەن. ئەوە هەوڵانەش بۆئێـمە وەک(کۆدار) پەیامێکە کەلە ئیستا و ڕابردوو بە وردی گوێمان لە بەناگەوازی کۆمەڵگەگرتووە، لەبەرامبەرێشدا ئێمە ئامادەیی خۆمان بۆبەرەوپێشبردنی هەرجۆرە خەباتێک ئاشکرا دەکەین وبە هەموو شێوەیەک پشتگیری گەلەکەمان دەکەین.

"کۆدارسیستەمی خودی کۆمەڵگایە "

لە درێژی قسەکانی زیلان تانیا دەربارەی سیتەمی کۆداروهەوڵەکانی ئەوسیستمە بۆخستنە ڕووی داوکارەیەکانی گەل وداکۆکی کردن لە مافە ڕەواکانیان وتی: کۆدارسیستمی خودی کۆمەڵگەیە ،دابوونەریتێکە بۆکۆمەڵگەیەکی تێکۆشەروئازدیخواز، لەو پێناوشدا کادیرانی ئەم ڕێخستنە کار دەکەن بۆئەوەی بەشێوازێکی چروپڕئەم سیستەمە لە نێەکۆمەڵگەدا جێگیربکەن. دەربارەی ئەوەی چەندە ئەو سیستەمە توانیویە لە ناوکۆمەڵگەدا کاریگەری هەبێت و ڕێگریەکان لەبەردەم سیتەمەکەیاندا تانیا وتی :" ئێمە توانێومانە ئەوسیتمە ببەینە ناو کۆمڵگە، بەڵام دتوانین بڵێین بەتەواوی خواستەکانی کۆمەڵگەی پڕنەکردووەتەوە، چونکە سیستەمی ئیستای سەردەست ڕێگرە بۆ ئەوەی گەڵ بە سیستەم ببێت گەل بەمافە ڕەواکانی خۆی بگات"

هەروەها جەختی لەوش کردەوە کە دەستە وەستان نبوونە وبەڵکو لە گەل گەل و ڕیخستەنەکانی تر کەوتووینەتە پێوەندی، چەندین خەباتی جۆراو جۆریان پێشخستووە و وتی:" خەباتی بەرگریمان لەکۆمەڵگەدا پێشخستووە چەندین پرۆژەی جۆراو جۆرمان ڕاگەیاندووە لە تەواوی ئێراندا ولە  میدیاکانیشدا ڕەنگدانەوە بەرفراوانی هەبووە ".

زیالان بە باسکردن لە هەنگاوە سەرکەوتووەکانی کۆداردڕیژەی بە قسەکانیدا و وتی: ئێمە لە دوو هەنگاودا توانیومانە ئەنجامی پێوست بەدەست بێنین.

یەکەم: توانیومانە سیاسەتی نەتەوەیی پێش بخەین ویستی گەلەکامان گەیشتووەتە ئاستێک کە پەیام دەدات کە دەبێت هەنگاوگەلێکی لەم چەشنە بەردوەوام بێت وداوا لە هەموو حیزبەکانیش دەکەن کە کاربۆیەکێتی نەتەوەی وی یەکگرتن بکەن، گەل لە ناوخۆیدا توانیویەتی یەکێتی دەروست بکات ئەوەش وا لە هەموو حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات لەوپێناوەدا بە یەک ڕیزی هەنگاو هەڵبگرێن.

دووهەم: لە بەرامبەرسیاسەتی ئێران کە هەوڵ دەدات ئەوسیستمە ڕەش بکات وگەلان بەشەڕبدات ویەكێتی نێوان گەڵان خراپ بکات ئێمە توانێومانە گەڵانی ئێران بێنینە لای یەک لە نەتەوە جێاوازەکانی وەک و کورد، ئازەری، فارس، عەرەب لە ناو ڕێزە کانی تێکۆشان هاوڕی هاو ڕێبازین. بە پێشنگایەتی پلاتفۆرمی گەلان کە لە ئەوروپادا دامەزرا، توانێمان یەک ڕێزی و یەکێتی لە نێوان گەلانی ئێران پێش بخەێن هەوڵ دەدین کە بتوانین هەموومان بە شێوازێکی دێموکراتی و ئاشتیانە بژین ئەو فکرە لە ناو کۆمەڵگەی ئێران بڵاو بووەتەوە و گەلانی ئێرانیش تا ئاستیکی باش ئەوەیان قەبووڵکردوە، لە بواری هزرییەوە کاری لەسەرکراوە و دەتوانین بڵێین ئیستا کۆمڵگەی ئێرانی لەوبوارەدا ئامادەیە.

تانیا دەربارەی فشارە و زەختەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەرکوردستان بە تایبەتی وتی: ئیران جیاوازی ناخات لە نێوان گەلانی ناوچەکە هەموو گەلانی ژێردەسەڵاتی خۆی بێ جێاوازی دەچەوسێنێتەوە، بەڵام فشارەکانی ڕژیمی ئێران بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تایبەتە لەبەرئەوەی لە ڕووی ناوچەیەوە ناوچەێکی ستراتێژیە، ئەوگۆرانکاریەی لە ڕووی میحۆریەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچێت ئێرانی ترساندووە، بۆیە لە هەمبەر گەلی کورددا بە شێوازێکی جێاوازترنزیک دبێتەوە، چالاکوانان زیندانی دەکات فەزای ئازادی بەرتەسک دەکاتەوە وگەل دەچەوسێنێتەوە، ئەو سیاسەتەی کە کۆماری ئیسلامی لەدژی کوردان بەڕیوەی دەبات سیاستێکی وا نیە کە کرانەوەیەک بەرەو رووی رؤژهەڵاتی کوردستان دروست بکات.

ئێران خۆی پرۆژەی نییە ڕیگا بە پرۆژەی گەلیش نادات

هاوسەرۆکی کۆدارسرنجی ڕاکیشایە سەردۆخی چەق بەستووی دەسەڵاتی ئێران و وتی: ئێران نە بۆخۆی پرۆژەیەکی پێیە و نە ڕیگا دەدات گەلی کورد لە ناوچەکە بە ئیرادەی خۆی پرۆژەی خۆیان پێشبخەن، دەبێت کۆماری ئیسلامی دەست لە سیاسەتی سەرلێ شێواوی وگرتن و ئەشکەنجدان بەربدات وڕێگا بدات کۆمەڵگە بۆخۆی تێکۆشانی خۆێ پێش بخات، چونکە کۆمەڵگەی ئێران وڕۆژرهەڵاتی کوردستان لە دوای چل ساڵ لە تێکۆشان وخەبات ئیستا گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە خۆی بە ئێڕادەی خۆی تێکۆشان بەرێوە دەبات، لە وە بەدواوە ڕژیمی ئێڕان پێی خۆش بێت یان نا کۆمەڵگا ئەوسیاستە بەرێوە دەبات، چونکە کۆمەڵگەش گەێشتووەتە ئەو ئاستەی کە خۆی سیاسەتی خۆی بەڕێوە ببات.

ناوبراو سرنجی خستەسەرخۆدزێنەوە بەرپرسیارانی ڕژیمی ئێران لەبەرپرسیارەتییان لەهەمبەر گەلدا و وتی: لە ناوئێراندا دۆخێک هەیە کەهەرسیاسیەک یان هەربەرپرسیارێک ئەو زوڵم ستمە و نادادپەروەرییەی کە لەهەمبەر گەلدا دەکرێت دەخاتە ئەستۆی کەسیكی تر و کەسیک خۆی بە بەرپرسیارنابینێت و هەموو ڕۆژێک کێشەکانی ناو کۆمەڵگە دەستاودەست پێدەکەن.هێچ کەسێک لە ڕژیمی ئێراندا ئامادە نییە گوێ لە داواکاریەکانی گەل بگرێت و خۆیان لەگەل دەشارنەوە ، لە دۆخێکی ئاوەهادا ئەو دەوڵەتە شەرعیەتی بۆ مانەوە نامێنێت وناشتوانی خۆی لەسەرپێ بگرێت.

"تێکۆشانی هاوبەش چارەسەرە بۆ سەرکەوتن"

دەربارەی تێکۆشانی هاوبەش وئەگەری دەستێوارەدانی دەرکی تانیا وتی: لە نێوان هێزە چەپەکان، ئەنارشیست، دێموکارتی خواز وکەسانی ڕۆشنبیرو هەموو نوێنەرەکانی کۆمەڵگەی ئێران و کورد تێگەشیتنێکی هاوبەش هەیە کە ئەگەرتێکۆشانێک سەربکەوێت تێکۆشانێکی هاوبەش دەبێت، ئیمـە لەلای خۆمانەوە وەک کۆدارو هەموو هێزە ئێرانیەکان توانێومانە دەرفەتێک دروست بکەین و یەکتر بگرێنەوە بەڵام ئەوەی لێرە بۆم گرنگە باسی بەکەم هەندێک ‌هێزبە شێوازی جێاواز بە ئیمتیازدان بە هەندیك هێزی ناوخۆی ئێرانی دەیانەوەێت دەستێوەردانی دۆخی ناوخۆی ئێران بکەن ئەوەش وا دەکات زیاترکیشە کانی کۆمەڵگە قوول بێتەوە و هەوڵی چارەسەری دوا دەخەن.

هاوسەرۆکی کۆدار داوای کرد: دەبی هەمووهێزە دێموکراتی خواز، ئەنارشیست و ئازدیخوازەکان خۆیان لەوجۆرە هێزانە بپارێزن نە کەونە ناوی گەمەیەکی لەوچەشنەوە،  پێوستە لەبەرامبەر دۆخێکی ئاوەهادا وردبین بین وپەرە بە تێکۆشانی خۆمان بدەین، دەتوانم بڵێم تاکو ئیستا دۆخێکی وا نەبووە بەڵام مەترسیەکی وهاهەیە.

"گەلەکەمان پێوستە تێکۆشانی خۆیان پەرەپێبدەن"

زیلان تانیا هاوسەرۆکی کۆدار لە کۆتایی قسەکانیدا وتی :لە ئیستادا گۆڕانکارییەکان زوو ڕوودەدەن لە هەمانکاتدا دۆخێکی سیاسی لە ئارادایە و موداخەڵیکی سێیەم ڕوودەدات، دەبێت بە وریاییەوە بە شێوازێکی زۆر وردبینانە لە دۆخەکە نزیک ببنەوە لەبەرامبەرئەوەشدا گەلەکەمان  پێوستە تێکۆشانی خۆیان پەرەپێبدەن.بە یەکدەنگی و یەک ڕیزی تێکۆشانی خۆمان سەربخەین، بۆئەوەش تێکۆشانی هاوبەش پێویستە، تێکۆشانی تاک لایەن یان کەسی لە ئەمرۆدا قازانجی بۆ گەلی کورد نییە خزمەت بە دۆخەکەناکات. لە سەرتادا ئەداوا کارەیەی من بۆگەلە ولە هەمانکاتدا بۆحیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشە ، ئەرکێک دەکەویتە سەرشانی هەموولایک بە وریاییەوە چاو لە دۆخە سیاسیەکان بەکەن وبۆ پێشگیری لە مەترسیەکانی سەرگەل ڕەچاوی سیاسەتی دێمواکراتی بکەن .

ک-ش