تورک: پێویستە هەموومان لە دەوری بەها نەتەوەییەکان سیاسەت بکەین

ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کورد ڕایگەیاند، بۆ یەکێتی نەتەوەیی ماوەیەکی زۆرە کار دەکەین و وتی، "ئێمە: پارتە کوردیەکان ناچارین بەیەکەوە کارێکی هاوبەش بەڕێوەببەین. پێویستە هەموومان لە دەوری بەها نەتەوەییە سیاسیەکان کۆببینەوە."

کۆنفڕانسی یەکێتی نەتەوەییی خەباتی ڕێککەوتنی کوردستانی، بە بەشداری کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) و ٨ پارتی تری کوردی دوێنێ دەستیپێکرد. کۆنفڕانسەکە ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت و لە گفتگۆکاندا نەخشەڕیگای یەکێتی نەتەوەیی کورد دیاریدەکرێت. لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە، سالیحا ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندیر چالاکوانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد، ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کورد، نوێنەرانی دەدەکەدە و پیئا، کەکەپە، پەدەکە باکوور، پەدەکە تورکیا، پارتی ئازادی و سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی هەدەپە ئامادەی کۆنفڕانسەکە بوون.

' دۆخەکە هیوامان پێدەبەخشێت'

ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کورد لەبارەی یەکێتی نەتەوەیی کورد بۆ (ANF) قسەی کرد. تورک ڕایگەیاند، نزیکەی ١١ ساڵە بۆ یەکگرتن و یەکێتی نەتەوەیی هەوڵدەدەین و خەباتمان کردووە و وتی، "هەندێک جار لەگەڵ پارتە سیاسیەکانی باشوور کۆدەبینەوە. ئێمە هەموو جارێک ڕامانگەیاند، ئیتر کۆبوونەوە و خەباتی هاوبەش پێویستیەکە. ئێمە دەبینین ماوەیەک هەندێک پارتی کە سڵاویشیان لەیەکتری نەدەکرد، ئەمڕۆ کۆدەبنەوە و دانوستان دەکەن و خەبات و کۆنفڕانسی هابەش ئەنجامدەدەن. دۆخەکە هیوامان پێدەبەخشێت. ئێمە بڕوامان وایە کۆنفڕانسەکە بۆ داهاتاوو هاوکاریەکان زیاد دەکات."

'یەکێتی هەموو کورد کۆدەکاتەوە'

تورک ئاماژەی بەوەکرد، یەکێتی نەتەوەیی شتێکی جیاوازە و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، "مرۆڤ ناتوانێت یەکێتی نەتەوەیی لە دەوری بیردۆزیەک ئەنجامبدات. ئەگەر هەوڵ بدرێت یەکێتی نەتەوەیی لەدەوری هزرێک بە تەنها ئەنجامبدەن، سەد لەسەد هەندێک کەس دژی دەوەستنەوە و بۆچوونی جیاواز دروست دەبێت. ئەمڕۆ کاتێک ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرنجی دەڤەری وەک سوریا، لیبیا، ئێران  دەدەین، دەبینین بە هۆی مەزهەبگەری و هزری جیاواز پارچەبوون هەیە. واتە پڕۆسەی یەکێتی نەتەوەیی، کۆنگرەی نەتەوەیی، هەموو کەسێک، بەڵام کەسانی وڵاتپارێز و بە مەنتقی کوردبوون هەموو کەس و بزوتنەوەیەک دەگرێتە ناوخۆ.

هەروەها دروستکردنی زەمینەیەکی بەم شێوەیە گرنگە. پێشتر نمونەیەکم هێنایەوە، وتم، مەسەلەیەکی چینیەکان هەیە. دەڵێت، 'گرنگ نییە پشیلە ڕەش یان سپی بێت، گرنگ ئەوە مشک ڕاو دەکات'. خەباتی یەکێتی نەتەوەیی کە لە ڕۆژئاوا دەستیپێکرد، پێویستە لەناو گەلدا پێشبکەوێت، خۆی بگەیەنێتە گەل، گەل بەرەو پێشەوەی ببات، گەل هەڵسێنێتە سەرپێ و بەڕێوەی بەرێت. بە پێچەوانەوە بە تەنها ئەنجامدانی کۆنفڕانس و لەسەر کاغەزەکان و وەرگرتنی بڕیارەکان، سەرناکەوێت. لەبەرئەوەی لە قۆناغێکی بەم شێوەیەداین، دەستکەوتەکانی بەهێز دەبن. پێویستە لەم قۆناغەدا خەباتێک بکەین کە جددی بێت و گەل لە دەوری یەکتری کۆبکەینەوە.

پێویستە هەوڵەکانمان زیاتر بکەین. پێویستە ڕاستەقینە بیربکەینەوە، گەلەکەمان لەم قۆناغەی دواییدا بێدەنگکراوە. نمونە وەک شوێنێکی وەک قۆسەر کە ئێمە ٨٠٪ دەنگمان بەدەستهێناوە، ئێمە کاتێک ڕاگەیەنراوێک دەخوێنینەوە ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ کەس کۆدەبێتەوە. بێگۆمان کێشەکە گەل نییە، بەڵام پێویستی بە پەیامێکی یەکێتی هەیە کە بە بوێری ئاڕاستەی گەل بکرێت. پێویستە خەبات و بەیاننامەیەک ڕابگەیەنرێت کە یەکێتی نەتەوەیی چەند گرنگە و پێویستە. بۆیە پێویستە سیاسەتێک کە گەل خاوەنداری لێبکات، گەل پێشبخات، بەڕێوەببرێت. پێویستە سیاسەت لە تێگەیشتنی بیردۆزی ڕزگار بکرێت. پێویستە لەبارەی ڕۆژەڤ و داواکاری گەل بڕیار بدرێت. بەڵێ گەلی کورد بەرانبەر هەموو هیرشەکان تۆڕەیە، بەڵام سیاسەتمەداران و ڕێکخستنەکان بەیەکەوە خەبات ناکەن. کاتێک ئەو یەکگرتنە نەبێت، گەلیش لەبەرامبەر سیاسەت ناڕەزایی دەردەبڕێت."

'پێویستە سیاسەت بە پێی بەهای نەتەوەیی بەڕێوەببرێت'

لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەحمەد تورک ئەوەی خستەڕوو، هەندێک پارتی لەسەر سیاسەتی خاوەن پێگەیەک و هەندێکیشیان لە سەر هاوسەنگیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیاسەت دەکەن و وتی، "یان بە خۆدوورخستنەوە لە هاوسەنگیەکان چەترێکی پاراستن و بەرگیری دروست دەکەن. ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەمەیە: ئەو هەڵوێستە بۆ داهاتوو بێسوودە. لەبەرئەوەی پێویستە ئێوە لەگەڵ لایەنگر و گەلەکەمان ببن بەیەک. خۆت لە دەڤەرەکانی تر، لە پارچەکانی تر سیاسەت و بەشە جیاوازەکان لەبەرامبەر کورد خەریکی هێرشن، هەوڵ دەدەن دەستکەوتەکانی کورد لەناوببەن. ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیەیە، ئەو کاتە پێویستە پشت بە گەلەکەتان ببەستن. پێویستە بە تێگەیشتنێک کە هەموو پارتەکان و بەهاکانی نەتەوەیی لەباوەشبگرن و بەم شێوەیە سیاسەت بکەن. ئێمە دەزانین کەموکرتیەک هەیە، نامەوێت کەس تاوانبار بکەم. بەڵام پێویستە سەد لەسەد کەموکورتەیەکان لەبەرچاو بگیرێت. دەڵێن، "ئەگەر وابکەین، ڕووبەڕووی هێرش دەبینەوە'. بەڵام ئەگەر دەستکەوتەکانی گەلەکەتان وەک بناغە وەرنەگرن، برواتان بە گەل نەبێت، ڕۆژێک بە تەئکیدی ڕووبەڕووی هێرشەکان دەبنەوە. ئێمە ئەمڕۆ دەبینین لە عێراق حکومەتی فیدڕالی کورد لە لایەن حزبوڵلای لوبان، شیعەکانی عێراق، ئێران و تورکیا دەکرێتە ئامانج. ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە پێویستی بە هەڵویستێکی بەهێزی یەکێتی هەیە. خەباتی پێشوو لە بارەی کۆنگرەی نەتەوەیی بە هۆی هەڵوێستێکی بەم شێوەیە سەرنەکەوتن."

سەردەمێکی گرنگ و هەستیار

سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک ئاماژەی بەوەشکرد، کوردستان لە سەردەمێکی گرنگ و هەستیاردایە و پێویستە کورد ئەم فرسەتەی کە کەتووەتە دەستیان بە باشی بەکاربهێنن و وتی، "ئێمە لە سەردەمێکی گرنگ و هەستیاردان، هەموو کاتێک سەردەمێکی بەم شێوەیە گرنگ دەستناکەوێت، ئەمڕۆ کورد لە سەرانسەری جیهان دەناسرێت و پێشەنگایەتی دەکات. ئەگەر ئەم دەرفەتە باش بەکارنەهێرێت، هەموو دەستکەوتەکانی کورد ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە و لەسەر خاکی کوردستان ڕووداوی گەورە ڕوودەدەن. ئەگەر ئەم دەرفەتانە باش بەکاربهێنرێن و یەکێتی نەتەوەیی دروست بکرێت دەستکەوتەکان فراوان دەبن و بۆ کورد دەبێتە سەردەمێکی نوێ."

ف.ق