تورکیا دەیەوێت لە کەرکووک کۆنسوڵخانە بکاتەوە

فاتح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند: داواکاریی فەرمییان پێشکەشی حکومەتی عێراق کردووە بۆ کردنەوەى کۆنسوڵخانە لە هەردوو شاری کەرکوک و نەجەف.

فاتح یڵدز باڵێۆزی تورکیا لە عێراق، کە جەژنى قوربانی ئەمساڵەوە (٢٠١٨) ٢ جار سەردانى شاری کەرکوکی کردبوو و هەر دوو سەردانەکەشى کاردانەوە و ناڕەزایەتیى لێکەوتبووە. ئەو باڵیۆزە رایگەیاند، داوایان لە حکومەتى عێراق کردووە، کە رێگایان پێبدات کۆنسوڵخانەیەک لە کەرکووک دا بکەنەوە.

تورکیا بۆ دەسێتوەردان لە شاری کەرکووک هەموو رێگایەکى گرتووەتەبەر، یەکێک لەو رێگایانە دروستکردنى هێزێکى چەکدارە بۆ بەشێک لە تورکمانەکانى کەرکوک. بۆ زیاتر دەستێوەردان بە ناوی ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەوە نووسینگەى پێدانى ڤیزەی لە کەرکوک کردەوە و ئێستاش بۆ دەستێوەردانى زیاتر دەیەوێت کۆنسوڵخانەیەک لە کەرکووک دا بکەنەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لە چەند لێدوانێکیدا کەرکووکی بە شارێکى تورکی پێناسەکردووە و فاتح یڵدز باڵیۆزی تورکیاش لە عێراق، کەرکوکی بە شاری باوباپیرانی تورکەکان ناوبردوو.

ئەو باڵیۆزەى تورکیا بەو کارانەی بە خێرایى لە کەرکووک دا خۆی وەک کەسێکى بێزراو و نەخوازار خستە بەرچاوی کەرکووکییەکان.

حکومەتى تورکیا پلانى ئەوەشی هەیە کونسوڵخانەکانى لە بەسرە و موسڵیش بکاتەوە. لە شاری هەولێریش کۆنسوڵخانەیەک و لە شاری سلێمانیش نوێنەرایەتى و نووسینگەى پێدانى ڤیزەی هەیە.

حکومەتى تورکیا جگە لە باڵیۆزخانە، کۆنسوڵخانەکان و نوێنەرایەتییەکان و کۆمپانیا جۆراجۆرەکانی لە بواری نەتەوە بۆ بیناسازی و خوێندنگە تورکییەکان، نزیکەى ٣٠ بنکەى سەربازیشى لە خاکی باشوووری کوردستاندا هەیە. رۆژانەش دەستدرێژی دەکاتە سەر خاکی باشووری کوردستان و سنوور و سەروەریى خاکی هەرێم و عێراق دەبەزێنێت. بە فڕۆکەى جەنگی و تۆپخانەکانى لە شەنگالەوە تاوەکو مەخمور، لە زاخۆ تاوەکو دهۆک، لە هەولێر تاوەکو سیدەکان، لە گارە تاوەکو حەفتانین، لە بارزان تاوەکو قەندیل، لە خنێرە تاوەکو ئاکرێ و ئامێدی و لە چۆمان تاوەکو شارباێژێر بوردومان دەکات.

ر.م