زەهرا ساغڵام لە زیندانى جۆرى تیى ئۆلتوی ئەرزرۆم بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکیى فیدایى ئەنجامدا و شەهید بوو.
جەندرمەکانى دەوڵەتى تورک تەرمەکەى زەهرا ساغڵامیان لە پزیشکى دادی ئەرزرۆم رفاند و خۆیان راستەوخۆ بردیان بۆ گوندی خنزۆری پارێزگاى موش. پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە موش هاتن و رۆیشتنى بۆ گوندەکە قەدەغەکرد. بۆ ئەوەش پۆلیس و جەندرمە بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش چواردەوری گوندەکەیان گەمارۆدا.
جەندرمەکانى تورک تەنها رێگایان بە چەند کەسێکی بنەماڵەى زەهرا ساغڵام دا کە بەشداریى مەراسیمى بەخاکسپاردنەکەى ببن و لە ئەنجامدا تەرمەکە لە ژێر گەمارۆ و گوشار و زۆرداریى جەندرمەى تورک دا بەخاکسپێردرا.
زولکوف گەزەن و ئایتەن بەچەت چەند رۆژ لەوە پێش بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکیى فیداییان لە زیندانەکانی تورکیادا ئەنجامدابوو و شەهید بوون، تەرمەکانى ئەوانیش هەر وەک تەرمەکەى زەهرا ساغڵام لەلایەن پۆلیس و جەندرمەوە رفێنران و لە نیوەشەودا و لە ژێر گەمارۆ و گوشاری پۆلیس و جەندرمەدا بەخاکسپێردرابوون.
ڕ.م