تەمەلی: تێکۆشانمان بەگوڕتر دەکەین لە دژی گۆشەگیریی
هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سەزایی تەمەلی رایگەیاند، گۆشەگیری رێگرە لەبەردەم دیموکراسی و وتی: "تێکۆشانمان لە هەموو جیهان بەگوڕتر دەکەین لەدژی گۆشەگیریی".
هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سەزایی تەمەلی رایگەیاند، گۆشەگیری رێگرە لەبەردەم دیموکراسی و وتی: "تێکۆشانمان لە هەموو جیهان بەگوڕتر دەکەین لەدژی گۆشەگیریی".
هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، سەزایی تەمەلی، لە سێهەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەیدا لە ماردین قسەی کرد و تیشکی خستە سەر ئەو یاسایەی لیبیا کە لە پەرلەمان پەسەند کرا.
تەمەلی رایگەیاند کە ئەوان پێکەوە داهاتوو بونیاد دەنێن و وتی: "گۆشەگیریی رێگری لە بنەماکانی دیموکراتی دەکات. لەبەر ئەوەش گۆشەگیریی لەسەر رێزدار ئۆجالان هەیە. لە تورکیا و هەموو جیهان لەدژی گۆشەگیری تێدەکۆشین".
شەڕ لە لیبیا
تەمەلی لە هەڵسەنگاندنەکەی بۆ پەسەندکردنی رەوانەکردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا وتی: "ئەمرۆ ئەو دەسەڵاتە بۆ مانەوەی خۆی، پاشەرۆژی گەلانی تورکیا بەرەو تاریکی دەبات. دەبێت ئێمە بیوەستێنین. ئێمە ناچارین لەدژی ئەو شەڕە بین. لە هەر کوێیەک شەڕ هەبێت، لەدژی شەڕ دەبین. نەک تەنیا لە باسی لیبیادا، دەبێت بە هەمان شێوە لە سوریاش، بە هەمان پێوەر تێبکۆشین. بۆیە ئێمە بەباشی دەبینین کە شەڕی بریگرتەیی لە سوریا ئەمرۆ بەردەوامە. ئەگەر ئەو سیاسەتانە بەردەوام بن، تورکیا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو شەڕێکی درێژ دەبات. بۆ ئەوەی بەر بەو شتە بگیردرێت، دەبێت خۆمان لەو دەسەڵاتە رزگار بکەین و تێکۆشانمان بۆ دیموکراسی بەرزتر بکەینەوە. لە سوریا دەبێت هەنگاوی چارەسەری سیاسی دیموکراتیک بنرێن".
تەمەلی راشیگەیاند کە لەگەڵ هەموو هێزە ئیمپریالیستەکان ئەوان سەر دەکەون و بەم شێوەیە باسی لێوە کرد: "لەگەڵ ئەو دەسەڵاتەی کە بە دڵی ئیمپریالی دەیەوێت لە رۆژهەڵاتی ناوەراست هەڵوێستی هەبێت و رژێمی ئۆتۆریتەر، سەردەکەوین. گەلان ئەوەیان سەرخست. رۆژئاوایان بەسەر خست. ئەوە نمونەکەی لەگۆڕێدایە. ئێستاش ئێشمە پشتیوانی دروست دەکەن و ئەو سیاسەتە گەورە دەکەین".
کوشتنی قاسم سلێمانی
تەمەلی لەبارەی کوشتنی قاسم سلێمانیش قسەی کرد و وتی: "لەو دۆخەش کە هەیە سەیری قۆناغەکە دەکەین، دەبینین کە تورکیا، ئێران، رووسیا و ئەمریکا دەیانەوێت ئەو شەڕە بریگرتەیەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست هەیە بەردەوام بێت، بەرفراوانتریش بکرێت. کوشتنی قاسم سلێمانی ئەوە نیشان دەدات. ئەو هەموو وڵاتە دەبێت دەست لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکشێننەوە. ئاخۆ یەکگرتنی خاک دەپارێزن. چ ئەو کاتەی لەسەر مێز دانیشن، وەکو لە سۆچ، لە جنێڤ و ئاستانا بە یەک دەنگیی، یەکگرتنی خاک دەپارێزن. بەڵام یەکێکیشیان، رێز و بەها نادەنە یەکگرتنی خاکی وڵاتی خۆیان. هەموویان لەوێن، لە سوریان، لە عێراقن و ئێستا لەگەڵ دارودەستەکانیان، چەتەکانیان، ئاخۆ لەگەڵ سوپای میلیی سوریا و بەناوی ئۆسۆ، هەموویان لەوێن و شەری بریگرتەیی بەڕێوە دەبەن. لەوێ کۆمەڵکوژیی دەکەن. ئەوی تاڵان دەکەن و دەبنە هۆکاری ئەوەی ئاڵۆزیی بەردەوام بێت".
ز.ش