تەواوی دەستگیرکراوەکانی سلێمانی ئازادکران

ماوەیەک پیش ئێستا تەواوی ئەو ٩٧ هاوڵاتییەی کە دوینێ لەکاتی خۆپیشاندان لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرابوون، ئازادکران.

دوێنێ گەنجانی وەڵاتپارێز لەشاری سلیمانی بەنیازبوون بەئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەررێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان چالاکی ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ڕێگریان لێکراو ٩٧ خۆپیشاندەریان دەستگیرکرد کە ٤کەسیان ڕۆژنامەوان بوون.. کەمێک پێش ئێستا ئەو ٣٠ هاوڵاتییەش ئازادکران، کە لای ئاسایشی سلێمانی مابوونەوە، بەوەش هەموو دەستگیرکراوەکانی ڕێپێوانەکەی دوێنێ ئازادکران.