تەڤگەری ئازادی: ئیدانەکردن به‌س نییه
تەڤگەری ئازادی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر مەخموور و شەنگال شەرمه‌زار کرد و داوای هه‌ڵوێستی له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد.
تەڤگەری ئازادی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر مەخموور و شەنگال شەرمه‌زار کرد و داوای هه‌ڵوێستی له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تەڤگەری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا و هێڕشە دڕندانەکەی شه‌وی ڕابردووی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر مەخموور و شەنگال شەرمەزار کرد.
هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگه‌ی کوردستان محه‌مه‌د عه‌بدوڵا ڕایگه‌یاند، «پیلانگێڕییه‌كی نێودەوڵەتی لەسەر گەلی کورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دەوڵەتی تورکیا سەرپەرشتی دەکات، هه‌ندێكی هێزی نێودەوڵەتی و هەرێمیش له‌و پیلانگێڕییه‌دا به‌شدارن یان لێی بێدەنگن، ئەوەش هێز به تورکیا ده‌به‌خشێت بۆ هێرشەکانی.»
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا گوتی، «دەوڵه‌تی تورکیا لە باکووری کوردستان ئۆپه‌راسیۆنی کوشتن و ئەشکهنجه لەسەر گەلی کورد جێبه‌جێ دەکات، لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستانیش داگیرکاری دەکات و هێرش دەکاتە سەر دەسکەوتەکانی گەلی کورد.»
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی بانگەوازی لە تەواوی گەلی کورد و لایه‌نە سیاسییەکان کرد کە چاوی خۆیان دانه‌خه‌ن لە ئاستی ئەو هێرشه دڕندانه‌یه. گوتیشی، هەرکەسێك بێدەنگ بێت لە ئاستی ئەو هێرشانە، خزمەت بەو سیاسەتی داگیرکارییه دەکات.
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی توركیا له داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی، محه‌مه‌د عه‌بدوڵا ڕایگه‌یاند، «کاتێک باره‌گه‌کانی تەڤگەری ئازادییان لە هەرێم داخست و كۆنسوڵی تورکیا دستخۆشی لێ کردن، ئێمە گوتمان كه نابێت لە ئاستی ئەو پیلانگێڕیانه بێده‌نگ بن، چونکە ئەوه پیلانی دیكه‌ی بەدوادا دێت، ئەوەش هاته‌دی و دوێنێ فرۆکەکانی تورکیا هێرشیان کردە سەر مەخموور و شەنگال.»
لە کۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا محه‌مه‌د عه‌بدوڵا ده‌ستنیشانی كرد، لە تەواوی دونیا بە چالاکی هێرشەکانی تورکیا شەرمەزار دەکرێت، لەو چوارچێوه‌یه‌دا سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش لێدوانی داوە و هێرشەکەی ئیدانە کردووە، بەڵام تەنها ئەوەندە به‌س نییه و ئیدانه‌كردن به‌ته‌نها نابێتە وه‌ڵام.
s.m