تەڤگەری ئازادی دەربارەی بارودۆخی تەندروستی مانگرتووان هۆشداری دەدات

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان دەربارەی بارودۆخی تەندروستی لەیلا گیوڤەن و چالاکانی دیکەی مانگرتووهۆشداریی دەدات و دەستنیشانیکرد کە ڕوودانی هەرکارەساتێک، شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆمرۆڤایەتی .

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە میانەی چالاکییەکدا لە هەرێمی شارەزوور لە ڕاگەیەندراوێکدا تیشکی خستە سەرمەترسیی لەسەرژیانی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و چالاکانی مانگرتووی دیکە، کە بۆکۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کوردعەبدوڵا ئۆجالان دەستیان داوتە مانگرتن لەخواردن.

ڕاگەیەندراوەکەی تەڤگەری ئازادی لەلایەن سۆران مەلاحەسەن، هاوسەرۆکی هەرێمی شارەزوور-ی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان خوێندرایەوە، پێشکەش بە رای گشتیی، نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان، پارت ولایەنە سیاسییەکان کرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بە گۆشەگیری، کە لەسەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا و کە لە ساڵی ٢٠١١وە دەوڵەتی تورکیا ڕێگای نەداوە پارێزەرەکانی بچنە ئیمراڵیی و زیاتر لە دوو ساڵیشە داواکاریی خێزانەکەی بۆبینی بەردەوام ڕەت دەکرێتەوە. لەڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوەکرا کە ئەمە پێچەوانەی هەموو یاساکانی مافی مرۆڤە.

لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەدا باس لە مانگرتنی بێسنووربۆکۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەرئۆجالان کرا کە بە پێشەنگایەتی لەیلا گیوڤەن وزۆرێک لە زیندانیانی سیاسیی باکوور، ڕۆژهەڵات، وەڵاتپارێزانی باشوور و کامپی مەخمور، نووسەرو ئەکادیمیسیەن و وەڵاتپارێزان لە ئەوروپا دەستیان بە مانگرتنی بێ سنوورکردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بە خراپی باری تەندروستیی لەیلا گیوڤەن کراوە وهاتووە: ٥٩ ڕۆژ بەسەرمانگرتنی لەیلا گیوڤەندا تێدەپەڕێت، ژمارەیەکی دیکە لە چالاکان مانیان لە خورادن گرتووە و تەندروستییان بەرەو تێکچوون دەچێت مەترسیی لەسەرژیانیان هەیە

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا وترا:"وەک تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە هەمووهیزی خۆمانەوە پشتیوانیی لە مانگرتووان دەکەین، داوا لە هەموو پارتە سیاسییەکان دەکەین، کە وەک ئەرکێکی مێژوویی و ویژدانیی و ئەخلاقی دەنگەکانمان بخەینە پاڵ یەک بۆئەوەی بتوانین فشارلە سەرنەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمیتەی نەهێشتنی ئەشکەنجەی ئەورووپا( سی پی تی) دروست بکەین، کە هەلومەرجی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەرئاپۆدا بڕەخسێنن، بۆ ئەوەی کارەساتێک ڕوونەدات، کە مرۆڤایەتیی  پێ شەرمەزار بێت".

ک-ش