تەڤگەری ئازادی: سەرکەوتنی سەردەم لە گشت جیهان پیرۆز دەکەین
تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان بە بۆنەى سەرکەوتنى شەڕڤانان بەسەر چەتەکانى داعش لە رۆژئاواى کوردستان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان بە بۆنەى سەرکەوتنى شەڕڤانان بەسەر چەتەکانى داعش لە رۆژئاواى کوردستان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى تەڤگەری ئازادی دا هاتووە "بۆمان دەرکەوت کە لە سوریا و ناوچەکە مۆدێلی دیموکراتیک و یەکێتیی گەلان و تێکۆشان بۆ سیستەمێکى دیموکرات و خۆبەرێبەر سەرکەوت بەسەر تاریک پەرستیدا، کە دەکرێ ئەم تەجروبەیە بۆ گەلێک ناوچەی تری ڕۆژ هەڵاتی ناوین سوودی لێ وەربگیردرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دا توانیویەتی نمونەیەکی جوان نیشانی جیهان بدات بەوەی کە دور لە عەقڵیەتی نەژادپەرستی تێکۆشانی کردووە، ئەوا دڵنیاین لە داهاتوشدا ئەم سەرکەوتنە مەزنە دەکەنە دەسکەوتێکی سیاسی زۆر گەورە و دەبێت لە داڕشتنەوەی دەستوری سوریا و لە بنیادنانەوەی ئەو وڵاتەدا سەرجەم پێکهاتەکانی سوریا و بە تایبەتیش گەلی کورد نەک هەر پەراوێز نەخرێ، بەڵکو ڕۆڵێکی گەورەی هەبێت."
دەقی راگەیاندراوەکەى تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان
سەرکەوتنی سەردەم لە گشت جیهان پیرۆز دەکەین
لە دوای شەش ساڵ لە دروستبوونی گروپی تیرۆریستیی داعش لە سوریادا دوێنێ لە سەر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ئەو گروپە کە ببووە بەڵایەکی گەورە بۆ جیهان و چەند وڵاتێکی کاول کرد، بە سەدان هەزار کەسی کوشت و ملیۆنان مرۆڤی ئاوارە کرد تێکشکێنرا و لە ناو بران.
بۆیە وەک تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان پیرۆزبایی خۆمان دەگەیەنینە جیهان و گەلی سوریا و بە تایبەتیش هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و ئەم سەرکەوتنە گەورەیەى سەردەمیان لێ پیرۆز دەکەین.
بۆمان دەرکەوت کە لە سوریا و ناوچەکە مۆدێلی دیموکراتیک و یەکێتیی گەلان و تێکۆشان بۆ سیستەمێکى دیموکرات و خۆبەرێبەر سەرکەوت بەسەر تاریک پەرستیدا، کە دەکرێ ئەم تەجروبەیە بۆ گەلێک ناوچەی تری ڕۆژ هەڵاتی ناوین سوودی لێ وەربگیردرێت.
ئێمە دڵنیاین وەک چۆن لە ڕابردودا کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دا توانیویەتی نمونەیەکی جوان نیشانی جیهان بدات بەوەی کە دور لە عەقڵیەتی نەژادپەرستی تێکۆشانی کردووە، ئەوا دڵنیاین لە داهاتوشدا ئەم سەرکەوتنە مەزنە دەکەنە دەسکەوتێکی سیاسی زۆر گەورە و دەبێت لە داڕشتنەوەی دەستوری سوریا و لە بنیادنانەوەی ئەو وڵاتەدا سەرجەم پێکهاتەکانی سوریا و بە تایبەتیش گەلی کورد نەک هەر پەراوێز نەخرێ، بەڵکو ڕۆڵێکی گەورەی هەبێت.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی خۆمان دەگەیەنینە گشت جیهان و ڕایدەگەیەنین کە ئەو سەرکەوتنە لە ڕۆژی نەورۆزدا سەرکەوتنێکی گەورەیە بە سەر زوحاکەکانی سەردەم دا .
ر.م