لە راگەیاندراوەکەى دەستەى بەڕێوەبەریى تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەى کوردستان دا هاتووە، لە دواى راپەڕینى خەڵکى شێلادزێ لە دژی داگیرکەرانى سوپاى تورک، کە هاوشێوەى راپەڕینى بەهاری ١٩٩١ بوو لە دژی بەعس، دەسەڵات و ئاسایشی پەدەکە دەستیکردووە بە دەستگیرکردنى چالاکوانان و رۆژنامەنووسان و ئەندامانى تەڤگەر.
تەڤگەری ئازادی سەلامەتى و ئاسایشی کەسە دەستگیرکراوەکانی خستووەتە ئەستۆی دەسەڵات و ئاسایشی پارتى دیموکراتى کوردستان (پەدەکە) و راشیگەیاندووە، راپەڕینەکە کاردانەوە بووە لە دژی ٢٠ ساڵ داگیرکەریی دەوڵەتى تورک لە باشووری کوردستان. سەرباری هەوڵەکان بۆ چەواشەکردنی راستییەکان و تەسلیمبوونى دەسەڵات بە داگیرکەران و تەنها کارکردنى دەسەڵات بۆ پاراستنى بەرژەوەندی و دەسەڵاتى خۆی، بەڵام گەل ئەوەى سەلماند "هه‌ركات بخوازێت ئیراده‌ی هه‌یه بۆ هه‌ڵگیرسانی شۆڕش و ئاماده‌ی ڕاپه‌ڕینه".
تەڤگەری ئازادی پێناسەکردنى راپەڕینى خەڵک لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە بە "گێرەشوێن" و شەرعیەتدان بە داگیرکەری و هەڕەشەکانى حکومەت لە خەڵکی راپەڕیو ئیدانە کردووە و داواى پشتیوانیى لایەنەکان و فراکسیۆنەکانى پەرلەمان لە خەڵکى راپەڕیو کردووە.
تەڤگەر ئازادی داوای گەورەترکردنى ئەو راپەڕینەی لە عەشیرەتەکانى ناوچەکانى برادۆست، بامەڕنی، سیدەکان و ئامێدی کردووە لە دژی داگیرکەری و بۆردومانى رۆژانەى سوپاى تورک و شەهیدکردنى هاووڵاتییان و دەرکردنى تەواوەتیى سوپاى تورکی داگیرکەر لە کوردستان.
دەقى راگەیاندراوەکەى دەستەى بەڕێوەبەریى تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان
ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ زیندوو ڕاگرتنی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991
ئه‌وه‌ی له‌شیلادزێ ڕوویدا په‌یامێكی گرنگی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ته‌واوی داگیركه‌ران و ئه‌و هێزانه‌شی گرێدراوی داگیركه‌رانن. كه‌چه‌ند په‌یامێكی گرنگی دا.
یه‌ك: ده‌ركه‌وت داگیركه‌رانی كوردستان هه‌ر داگیركهرن و بۆ گه‌لی ئێمه چ جیاوازیه‌كیان نیه له‌گه‌ڵ حزبی به‌عسی له‌ناوچوو.
دووه‌م: گه‌لی ئێمه‌ش هه‌مان ئه‌و گه‌له‌یه كه به‌درێژایی مێژوو به‌رخۆدانی كردووه و ته‌سلیم نه‌بووه و تاكو ئێستاش به‌بوێری له‌سه‌رپێی خۆی وه‌ستاوه و هه‌ركات بخوازێت ئیراده‌ی هه‌یه بۆ هه‌ڵگیرسانی شۆڕش و ئاماده‌ی ڕاپه‌ڕینه.
خاڵی سییه‌میش ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له ماوه‌ی 28 ساڵی ڕابووردوو له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی وده‌سه‌ڵاتی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی و كه‌سیدا هه‌وڵی داوه ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له بشكێنێت و ته‌سلیمی داگیركه‌رانی بكات. به‌ڵام خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان ئیتر دوای ئه‌و هه‌موو وێرانكاری و شه‌هید دان و داگیركاری بۆیان ده‌ركه‌وت ئیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هی خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه نیه و نایپارێزێت، هه‌رله‌به‌رئه‌وه بۆخۆی بڕیارئه‌دات له‌پاراستنی خۆی.
ئه‌وه‌ی ڕوویدا به‌رز ڕاگرتنی ئیراده‌ی ڕاپه‌ڕینه‌و ڕقی په‌نگخواردووی زیاتر له 20 ساڵی داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا و ده‌بێت هه‌ر هێزولایهنێكیش ئه‌و ڕاستیه باش بزانێت ئه‌و گه‌له خاوه‌ن ئیراده‌یه و توانای خۆپاراستنی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ته‌سلیم بووه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه نه‌ك ئه‌و گه‌له، ئه‌وه‌ی ڕێگری و چه‌واشه‌كاری ئه‌كات ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌سلیم كاره كه هه‌میشه بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و قۆرخكاره پشتی به‌داگیركه‌رانی كوردستان به‌ستووه.
ماوه‌ی 20 ساڵه ده‌وڵه‌تی توركیا به‌بیانوی جیاجیا باشوری كوردستانی داگیركردووه‌و جیاواز له به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م گه‌له هێزی له‌شكری هێناوه‌ته سه‌رخاكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر ڕۆژ فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردۆمان ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی شه‌هید ئه‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌ك هه‌ر هه‌ڵوێستیان نه‌بووه و نییه به‌ڵكو پاساوی بێ بنه‌ماشیان بۆدههێننههوه، ئه‌وه‌ش شه‌رعیه‌تدانه به داگیركاری و خاوه‌ن دهرنهكهوتنه لهبههاو نرخ و خاك وگه‌لی باشوری كوردستان.
له دوا لێدوانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌رخۆدان و تێكۆشانی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و به‌ئیراده‌ی شیلادزێ كه به "گێره‌شێوێن" ناویان ده‌بات و هه‌ڕه‌شه‌ش ده‌كات له‌وانه‌ی به‌شداریان كردووه كه ئه‌وه‌ش هاوشێوه‌ی ووته‌كانی ئەردۆغانه. ئیتر واتایه‌ك نامێنێت بۆ ئه‌و حكومه‌ت وده‌سه‌ڵاته، ئیتر ده‌بێت هه‌ركه‌س ئه‌و ڕاستیه بزانێت دژایه‌تی داگیركاری و خاوه‌ن ده‌ركه‌وتن له‌شه‌هید و قوربانی ڕێگری لێبكرێت و به چه‌واشه‌كاری ناوببرێت ئیتر واتایه‌ك نامێنێت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌شی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌پارێزن و هێشتاش واده‌زانن ئه‌و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته هی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌ڵوێستێكی به‌و ڕه‌نگه پێویسته ئیدانه و سه‌ركۆنه بكرێت.
هه‌رئێستا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌عس ئاسا ده‌ستی كردووه به ڕه‌شبگیری خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و خاوه‌ن هه‌ڵوێست، چه‌ندین خه‌ڵكی چالاكی سیاسی و ڕیكخراوهیی و ڕاگه‌یاندنكار ڕاپێچی زیندان كراون، له‌نێو ئه‌وانه‌شدا چه‌ند هه‌ڤاڵ و ئه‌ندامی ئێمه هه‌ن، سه‌لامه‌تیان له‌ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات و ئاسایشی( پ د ك)ه.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌كلتوری شۆڕشگیڕی ئه‌و گه‌له ئه‌ترسێت وبه‌به‌رنامه ماوه‌ی 28 ساڵه ئه‌یه‌وێت ئه‌و گه‌له چه‌واشه بكات وئیراده‌ی ڕاپه‌ڕین وڕووبهڕوونهوهی لێ بگرێت، كلتۆره شۆڕشگێڕییه‌كه‌ی بگۆڕێت به‌ته‌سلیم بوون، به‌ڵام خه‌ڵكی شیلادزێ و دێره‌لووك و به‌تایبه‌تی عه‌شیره‌تی ڕێكانی ئه‌وه‌یان قبوڵ نه‌كرد و وه‌ك ڕاستینه‌ی شۆڕشگێڕی خۆیان ده‌ركه‌وتن، ئیتر ده‌بێت هه‌موو عه‌شیره‌ته‌كانی تریش، به‌تایبه‌تی له برادۆست، بامه‌رنی ، سیده‌كان، ئامێدی، له‌شكری توركیا له ته‌واوی شوێنه‌كانی تروهدهربنرێن.
هه‌موو ئەو لایه‌نانه‌ی ئه‌خوازن نرخێك بۆخۆیان بهێڵن، هه‌موو كه‌سایه‌تی دڵسۆز‌و شۆڕشگێڕ، ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ بكه‌ن و گڕو تینی ئه‌و به‌رخۆدانیه مه‌زنتر بكه‌ین. وه‌ك چۆن ده‌زانین هیچ هێزێك ناتوانێت ئیراده‌ی تێكۆشان تێكبشكێنێت ئاواش ده‌زانین وه‌ك به‌هاری 1991 سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێت، ئه‌و جاره‌یان به‌سه‌ر فاشیزمی ئاكه‌په و ده‌وڵه‌تی تورك و ئه‌و هێزانه‌شی گرێدراوی ئه‌و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ن.
ر.م