تەڤگەری ئازادی هێرشەکەی تورکیای بۆ سەر شەنگال ئیدانەی کرد
ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی ئیدانەی هێرشەکەی تورکیای بۆ سەر شەنگال کرد کە بووە هۆی شەهیدبوونی فەرماندەی گشتی یەبەشە و سێ شەرڤانی دیکە.
ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی ئیدانەی هێرشەکەی تورکیای بۆ سەر شەنگال کرد کە بووە هۆی شەهیدبوونی فەرماندەی گشتی یەبەشە و سێ شەرڤانی دیکە.
لە دواى هێرش کردنە سەر شەنگال لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، کە بووە هۆی شەهیدبوونی زەردەشت شەنگالی فەرماندەی گشتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال و سێ شەرڤانی دیکە، دوای نیوەرۆی ئەمرۆ لە بارەگای کەرکوکی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، ئیدانەی ئەو هێرشەی دەولەتی تورکی کرد بۆ سەر ناوچەی شەنگال.
بەیاننامەی ئیدانە کردنەکە لەلایەن عومەری حاجی حوسێن ئەندامی ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەلگای کوردستانەوە خوێندارایەوە، کە تیدا هاتبوو: "سەرەتا سەری رێزو حورمەت بۆ شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین، جارێکی دیکە دەوڵەتی فاشستی تورک هێرشی کردە سەر گەلەکەمان لە شەنگال، دیارە لە هەر شوێنێک ئیرادەیەکی ئازاد و گەلێکی ئازاد هەبێت لایەنی فاشست قەبووڵیان ناکات، لە نەورۆزی ساڵی پارەوە تا ئیستا دەیان شۆرشگێری گەلەکەمان لەلایەن تورکیاوە بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید کراون."
هەروەها عومەری حاجی حوسێن وتی: "ئێمە لێرەوە بێ هەلوێستی هەموو ئەو حزبانەی عێراق و هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین کە ناویان خۆیان ناوە پارتی نەتەوەیی و دیموکراتی و ئازادی، ئەم پاراتانە تەنها خەریکی تاڵانکردنی سامانی ئەم وڵاتەن، ئێمە وەکو تەڤگەری ئازادی داوا لە گەلەکەمان دەکەین بە ئیرادەیەکی ئازاد رێگری لەم کۆمەڵکوژیە بکەن."
هەروەها عومەری حاجی حوسێن وتیشی: "روسیا و ئەمریکا و ناتۆ بەرپرسیاران بەرامبەر کۆمەڵکوژی گەلەکەمان و پێویستە سنورێک بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا دانین بۆ ناوچەکە، چونکە ئەوەی تورکیا ئەنجامی دەدات لە رۆژهەڵاتی ناوەراست پێشێلکارییە بەرامبەر بە مافی مرۆڤ."
لە کۆتایدا عومەری حاجی حوسێن وتی: "ئەگەر تورکیا بەم شێوەیە لە کۆمەڵکوژی کورد بەردەوام بێت، کورد دەتوانێت بەرژەوەندیەکانی تورکیا لە ناوچەکە بکاتە ئامانج، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی لەم بێ هەلوێستیە رزگار بکات و هاوسۆزی گەڵەکەی بێت، هەروەها پێویستە لایەنەکانی کوردستان خۆیان یەکلا بکەنەوە کە سەنگەری گەل هەڵدەبژێرن یان سەنگەری دوژمنان کورد."
ز.ش