تەڤگەری ئازادیی : پێویستە وەڵامێکی یەکگرتووانە بدرێتە داگیرکەران
ئەمڕۆ، دەستەی هاوسەرۆکایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان سەبارەت داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەسەر باشووری کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ، دەستەی هاوسەرۆکایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان سەبارەت داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەسەر باشووری کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەی تەڤگەریی ئازادیی هاتووە، هه‌ر چه‌شنه داگیرکارییەکی ده‌وڵه‌تى تورک چ له بوارى کولتوریى، ئابووریى، کۆمه‌ڵایه‌تیى و ناسنامه‌ییدا به‌سه‌ر گه‌لانى رۆژهه‌ڵانى ناوه‌ڕاست به تایبه‌ت گه‌لى کورد ده‌یسه‌پێنێت و ئێستاش به داگیرکردنى باشوورى کوردستان و هێرش کردنه سه‌ر هه‌رێمى برادۆست و به‌تایبه‌ت گوندى به‌رمیزه دریژەی پێدەدات، شه‌رمه‌زار دەکات.
هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە:"ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکیا به هێرشکردنه سه‌ر عه‌فرین جارێکى تر ڕووى راسته‌قینه‌ى خۆى ده‌رخست و هه‌موو دونیاش هه‌ستیان به‌وه کرد ئه‌وه‌ى، که چه‌ته ره‌شبینه‌کان ده‌بوژێنێته‌وه و درێژه به سیاسه‌تى له‌ناوبردنى گه‌لى کورد و گه‌لان ده‌دات ئه‌ردۆغان‌و هاوکاره‌کانیه‌تى".
هەروەها، هاتووە:"ده‌وڵه‌تی تورکیا به مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد و شکاندنى ئیراده‌ى ئازدیی گه‌لانی ناوچه‌که، له هه‌مووشیان گرنتر گۆڕینى دیزاینی دیمۆگرافیاى ناوچه‌که‌یه‌و به‌ره‌و فاشیزمبوونێکى مه‌ترسیدار ده‌ڕوات، هه‌ر له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانى تا گه‌یشتن به ئامانجى داگیرکاریى عه‌فرین و پیلانى سه‌ر شه‌نگال‌و وێرانکاریه‌کانى باکوورى کوردستان و ئێستاش هانتیان بۆ ناوچه‌ی برادۆست...هتد سیاسه‌ته فاشیزم و داگیرکاریه‌کانى ئه‌ردۆغان و چه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغان بوون".
ئەوەش هاتووە:"کۆکردنه‌وه‌ى خه‌ڵکى گوندى به‌رمیزه که دیاره ناچارى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان کراون له‌لایه‌ن هه‌ندێک لایه‌نه‌وه و رازاندنه‌وى سفره‌ى خوان بۆیان، ده‌یه‌وێت داگیرکاریى و تاڵانکاریه‌کانى خۆى له ناوچه‌که ره‌وا نیشان بدات، له‌هه‌مووی مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک به‌رپرس باس له‌وه‌ده‌که‌ن گوایه خه‌ڵکی به‌رمیزه بۆ خۆیان بانگهێشتی هێزی داگیرکه‌ری تورکیایان کردوه، له کاتێکدا گه‌له‌که‌مان به‌ساڵانه له پێناو پاراستنی بستێک خاک دا به‌هه‌زاران قوربانی داوه، ئه‌مه‌ش زه‌نگێکی مه‌ترسیدارتره که‌ده‌خوازرێت داگیرکاریی و په‌لکێشکردنی دوژمنان بخرێته ئه‌ستۆی گه‌له‌وه".
لە بەردەوامیی بەیاننامەکەدا هاتووە:"ئه‌وه‌ى سه‌ر‌نجڕاکێشە له‌م قۆناخه‌دا ئه‌وه‌یه که بێده‌نگى عێراق به‌رانبه‌ر به‌م سنوور به‌زانده و بنپێکردنی سه‌روه‌ری خاکی عێراق و لایه‌نه سیاسیه‌کان که‌سایه‌تیه خاوه‌ن کاریگه‌ریه‌کان زلهێزانى جیهان و سیاسه‌تمه‌داران، که ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌ک دێته ماناى ره‌وا نیشاندانى ئه‌م داگیرکارییه، که‌ویژدانى، مرۆیى‌و مێژوویى نزیک بابه‌ته‌که نابنه‌وه و هێشتا له خه‌وى غه‌فڵه‌ت خیانه‌ت نه‌زانبون و بن ده‌ستبوون خۆیان رزگار نه‌کردوه‌و رانه‌چڵه‌کاون".
لە کۆتاییدا ته‌ڤگه‌رى ئازادیی، بانگ له هه‌ر که‌س و لایه‌ن و رێکخراوێکى خاوه‌ن هه‌ڵوێست و مرۆڤ دۆست‌و کورد په‌روه‌ر و به‌تایبه‌ت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی عێراق دەکات، کە له به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ساته مێژوویه بێ ده‌نگ نه‌مێنن و به یه‌ک ده‌نگیی و یه‌ک هه‌ڵوێستییه‌ک له به‌رامبه‌ر ئه‌و دڕندەیی ده‌وڵه‌تى تورکیا له ناوچه‌که‌دا وه‌ڵامێکى شیاو به‌و داگیرکاریه بده‌نه‌وه.
ک-ش