جەندرمەى تورک لە وان ١٢ کەسی دەستگیرکرد

جەندرمە و پۆلیسى تورک لە چوارچێوەى پاکتاوکردنى سیاسیى گەلی کورد دا، لە ناوچەکانى ئەردیش و بێگر لە پارێزگاى وان لە باکووری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ١٢ کەسیان دەستگیرکرد.

جەندرمە و پۆلیسى تورکیا سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ لە گوندەکان و ناوچەکانى ئەردیش و بێگر لە پارێزگاى وان لە باکووری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەندین هاووڵاتیى.

چەتەکانى تورک بەناوی هێزى تایبەتى جەندرمە (JOH) لە هەڵکوتانەکەیاندا، دەرگای ماڵی هاووڵاتییان شکاند و هەڵیانکوتایە سەر خێزانەکان و ١٢ کەسیان دەستگیرکرد.

بەپێى زانیارییەکان لەو هەڵکوتان و ئۆپەراسیۆنى پاکتاوکردنى سیاسییە دژ بە گەلی کورد دا، لە ئەردیش هاووڵاتییان نیهاد ماجید، غیاسەدین ئولوگان، ئیبراهیم یڵماز، ئایتەن یاردمجی، ئادەم سالا و ٥ کەسی تر کە ناوەکانیان نەزانراوە دەستگیرکراون. هەروەها لە بێگر هاووڵاتییان عوسمان باشاک و جەمیل گەزەر دەستگیرکراون.

ر.م