حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک: سەرژمێری رەتدەکەینەوە بەبێ جێبەجێ کردنی مادەی١٤٠
سەرجەم حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکووک جەختیان لەسەریەکریزی کورد لە شارەکە کردەوە و هەوڵدان بۆ تەعریب کردنی شارەکەیان رەتکردەوە
سەرجەم حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکووک جەختیان لەسەریەکریزی کورد لە شارەکە کردەوە و هەوڵدان بۆ تەعریب کردنی شارەکەیان رەتکردەوە
لە بارەگای کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان لە شاری کەرکووک، حزبە کوردیەکان لە سەر ئاستی کەسی یەکەم کۆبوونەوە لە دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕیباز صابر بەرپرسی کۆمەڵەی ئیسلامی کەرکوک بەناوحزبە کوردستانیەکانەوە باسی تەوەری کۆبوونەوەکەی کرد و وتی: "بە بەشداری بەشێکی زۆرلە لایەنە کوردستانیەکان لە کەرکووک کۆبووینەوە چەند خالێکمان باس کرد لەوانەش فەرامۆش نەکردنی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ کە لەئیستادا هیچ رۆڵێکیان نیە وئێمە وەکو لایەنە سیاسیە کوردیەکانی شاری کەرکووک هەرهەوڵێک بۆ پرۆسەی سەرژمێری بەبێ جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ بەتووندی ڕەتدەکینەوە و ئەمە بە پێچەوانەی دەستوورە.
هەوەها رێباز صابر دەربارەی گۆرینی دیموگرافیای شارەکە و هێرش کردنە سەر کاکەییەکانی شارەکە ڕایگەیاند: "داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکەین کە گۆرینی دیموگرافیای شاری کەرکووک راگرن کە هەموو رۆژ هاووڵاتیانی عەرەبی ناوچەکان دیکە دەگوازرێنەوە بۆ شاری کەرکووک و داوا لە هێزە ئەمنیەکان دەکین سەرومال و گیانی هاوڵاتیانی کاکەیی بپاریزن کە بەردەوام هێرش دەکرێتە سەریان."
هەروەها ڕێباز صابر وتیشی: "ئەوەی ئیستا لە کەرکوک دەگوزەرێت لە دژی بەرژەوەندی کوردە لە شارەکە ، رۆژ بەرۆژ ئەم شارە لەدەست کورد دەردەکرێ."
ئەمرۆ بڕیار وابوو سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرڵەمانی کوردستان وحزبە کوردستانیەکان کۆببنەوە و تاوتوی ئەو بارودۆخە مەترسیدارەی شاری کەرکوک بکەن بەلام سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرڵەمان کوردستان ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون.
لەسەر ئەم بابەتەش کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادی کۆمەلگای کورستان دەربارەی بەشداریان لە کۆبونەوەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات وتی: "وەکو تەفگەری ئازادی بەشداریمان لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی کەرکوک کردووە بە مەبەستی تاوتێکردنی ئەو بارودۆخەی کە ئیستا هاتۆتە پێشەوە ، پلان وابوو کە وەفدێکی سەرۆک فراکسێونەکانی پەرڵەمان کوردستان لەگەل حزبە کوردستانیەکانی شارەکە کۆبوونایەتەوە بەڵام ئەو وەفدە ئامادە نەبوون."
هەروەها کۆمەڵ سەرمەد وتی: "ئێمە وەکو تەفگەری ئازادی پێمان وایە بە ئامادە نەبوونی ئەم وەفدە جارێکی تر کەرکوکیان بە تەنها بەجێهێشت بۆیە یەک رێگا لەبەردەم خەلکی کەرکوک هەیە ئەوەش رێگای یەک ریزبوونە لە نێوان خۆماندا یەک ریز و یەک دەنگ بین و لەگەل پێکهاتەکانی دیکەدا رێکەوین لەسەر پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانە."
ک-ش