لە هەفتانین ٥ سەربازی تورک کوژران
هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە هەرێمی هەفتانین لە ١٣ی کانونی دووهەم لە دژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا و بە هۆیەوە ٥ سەربازی تورک کوژران.
هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە هەرێمی هەفتانین لە ١٣ی کانونی دووهەم لە دژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا و بە هۆیەوە ٥ سەربازی تورک کوژران.
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"١٣ی کانونی دووهەم کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەک هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا کە لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە، هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازی سوپای تورک لە نزیک گردی پارتیزان. هێزەکانمان چوونە سەر گردەکەو لە نزیکەوە هێرشیان کردە سەر دوژمن. هێزەکانمان دوای چالاکییەکە چوونە سەر هەر ٥ جەنازەی سەربازەکان و دەستیان بەسەر ٢ چەکی جۆری کڵاشینکۆف و بۆمبی دەستی و چەندین فیشەک و کەلوپەلی دیکەی سەربازی داگیرکەرانیان گرتووە. سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوای چالاکییەکە بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازە کوژراوەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە. یەکینەکەشمان کە چالاکییەکەی ئەنجامدا، بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گەڕانەوە بارەگاکانیان."
ز.ش