خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق: رێژەی ونبووان ساڵ لەدوای ساڵ لە زیادبووندایە

ڕێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ونبووانەوە لە هۆڵی نووسینگەی كەركوكی مافی مرۆڤ كۆنگرەیەكی ئەنجامدا.

لە كۆنگرەكەدا ڕێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی باسی لە دیارنەمان و وونبوونی هەزاران كەس كرد لە عێراق و وتیان، ساڵ لە داوی ساڵ رێژی ونبووان لە زیابووندایە، كە هۆکارەکانیان گەڕاندەوە بۆ بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی.

باس لەوەشكرا ڕێكخراوەكە توانیویەتی ١٥٠٠ کەس لەسەر ئاستی عێراق بدۆزێتەوە، كە بەشێكیان بە هۆكاری سیاسی و مەزهەبی بەشێكی دیکەیان بە هۆكاری نادیار ونبوون.

لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی ڕێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی راکان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك ڕایگەیاند: "لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ـەوە تا ئێستا نزیكەی ٣ هەزار كەس لە كەركوك دیارنەماون و ونبوون، ئێستا لە دادگای كەركوك ٣ هەزار سكاڵای ونبوون و بێسەروشوێن بوون هەیە. دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانیشی بە ڕفاندنی خەڵک تۆمەتبارکرد.”

راکان جبوری وتیشی: "پێشتر هێزە ئەمنییەكان بە بێ دادگا دەیان كەسیان دەستگیركردووە و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە. ئێمە زانیاریمان هەیە بەشێك لەو كەسانە ئێستا لە زیندانەكانی هەرێمی کوردستانن و بە بێ هیچ هۆكارێكی یاسایی لە زینداندان."

هەروەها راکان جبوری ڕاشیگەیاند:"زانیاریمان هەیە بەشێك لەو كەسانە ئێستا لە زیندانەكانی هەرێمی کوردستانن و بە بێ هیچ هۆكارێكی یاسایی لە زینداندان".

پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک داوای لە سەرۆك وەزیرانی عێراق کرد، بەدوواداچوون بۆ ئەو پرسە بکات.

ژ.ت