خوێندکاران بەشدارییان لەچالاکی مانگرتنەکەی هەولێر کرد

چالاکی مانگرتن لەخواردن لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ٧٣ ڕۆژە بەردەوامە، خوێندکاران بەشدارییان لەچالاکییەکەدا کرد.

چالاکی مانگرتن لەخواردن لە نوێنەرایەتی هەدەپە لەباشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت. چالاکی مانگرتن لەخواردنی بێ سنوور کە لە٢١ی تەشرینی دوویەم دەستی پێکردووە ماوەی ٧٣ ڕۆژە بەردەوامە. مانگرتنەکە بەئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان بەشیوازی خولی بەڕێوەدەچێت و تا ئیستا ٣٧ گروپ بەشدارییان لەم مانگرتنەداکردووە.

مانگرتن لەخواردنەکەی ناسر یاگز ٧٣ ڕۆژە بەردەوامە، دۆخی تەنردوستی یاگز ڕۆژبەيۆژ خراپتردەبێت.

گروپی نوێ کە بەشدارییان لە چالاکییەکەداکردووە ئەندامانی یکێتی خوێندکارانی ئازادن.  ئیسماعیل ئۆچار ئەندامی یکێتی خوێندکارانی ئازاد بەناوی خوێندکارانی بەشداربوو لە چالاکییەکە بەیاننامەیەکی خوێندەوە. ئیسماعیل وتی، ئەوان بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری پاڵپشتی چالاکییەکەدەکەن.

ئۆچارداوای لە گەنجانی باشووری کوردستان کرد کە بە بەهێزییەوە پشتیوانی لە چالاکیی مانگرتن لەخواردنەکە بکەن و داوای کۆتایی هێنانی گۆشەگیری سەر ئۆجالانی کرد.

ک٠ش