خۆبەڕێوبەری شەنگال: با ئێزدییەکان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیان یەکبگرن

ئەنجومەنی خۆبەڕیوبەری دیموکراتی شەنگال بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و داوای لە ئێزدییەکان کرد بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیان یەکبگرن.

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە: پێش هەموو، ساڵی نوێ لە ڕێبەر ئاپۆ، چوارپارچەی کوردستان، هەموو کرستیانەکان و جیهان پیرۆز دەکەین، کە جەژنی ئاشتی، خۆشەویستی، یەکسانی و برایەتی گەلانە، لەسەر ئەم بنەمایە هیوادارین ئەم ساڵە ببێتە ساڵی یەکسانی، ئازادی و ئارامی جیهان بۆ هەموو جیهان ببێتە ساڵی سەرکەوتن و یەکسانی.

لە بەردەوامی هاتووە: بەم بۆنەیەوە داوا لە جڤاکی ئێزدی دەکەین کە خاوەنداری لە مافی خۆیان بکەن و خۆیان لە هەموو بێ مافییەک بپارێزن، هەروەها بۆ ئەوەی ئەو کارانەی لە ساڵی ٢٠١٩ ناتەواو ماون، تەواو بکرێن خەباتی خۆیان بەهێز بکەن، بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆمەڵکوژیی ئێزدیان بە فەرمی بناسرێت و خۆبەڕێوەبەری ئێزدیخان مسۆگەر بکرێت، پێویستە جڤاکی ئێزدی یەکێتی خۆی بەهێز بکات، لە دەوری دەستکەوتەکانیان کۆببنەوە، ڕێکخستنی خۆیان بەهێز بکەن و تێکۆشانی خۆیان بەرز بکەنەوە، لە کۆتاییشدا وەک ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال، جارێکی دیکە ساڵی نوێ لە هەموو جیهان و گەلەکەمان پیرۆز دەکەین.

ف.ق