داخستنى رێڕەوی مرۆیى نێوان شەنگال و رۆژئاوا ئیدانە کرا

گەنجانى شەنگال داخستنى 'رێڕەوی مرۆیى نێوان رۆژئاوا و شەنگال'یان ئیدانە کرد.

لە کاتى هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر شەنگال، هێزەکانى یەپەگە / یەپەژە و هەپەگە / یەژاستا 'رێڕەوی مرۆیى رۆژئاوا – شەنگال'یان کردەوە.

لەو رێڕەوەوە پێداویستى مرۆیى رەوانەى شەنگال دەکرا، بەڵام رۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ / ٢٤ی سەرماوەز لەلایەن حکومەتى عێراقەوە داخرا.

گەنجانى شەنگال بۆ ئیدانەکردنى داخستنى ئەو رێڕەوە لەسەر سنووری شەنگال – رۆژئاوا چادریان هەڵدا و بڕیارەکەى حکومەتى عێراقیان ئیدانە کرد.

چالاکییەکە بەردەوامیى دەبێت

گەنجان لەسەر سنووری رۆژئاوا – شەنگال چادریان هەڵدا و سەرباری سەرما و بارانی زۆریش، تاوەکو سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ بەردەوام بوون لە چالاکییەکەیان. لە نیوەڕۆى ئەمڕۆدا چالاکییەکە لەلایەن گەلی شەنگالەوە لەو گەنجانە وەردەگیرێت و گەل چالاکییەکە بەڕێوەدەبەن.

رێگای دهۆک – شەنگال، کە لە ژێر کۆنترۆڵی پەدەکەدایە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە داخراو و پەدەکە رێگای نەدەدا گەلی شەنگال لە دهۆکەوە بگەڕێتەوە بۆ شەنگال.

سەرنجڕاکێشە لە دواى داخستنى رێڕەوی مرۆیى رۆژئاوا – شەنگال، رێگاى دهۆک شەنگال کرایەوە کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لەلایەن پەدەکەوە داخرابوو.

ر.م