دانیشتنی دۆسیەی کەسوکاری قوربانییانی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی بەڕێوەچوو

دانیشتنی دۆسیەی ئەو بنەماڵانەی یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکێیان کردبووەو داوایان لەسەر تۆمار کرابوو، بەڕێوەچوو.

لە ساڵیادی شەهیدانی ڕۆبۆسکیدا سالی ٢٠١٥ بەهۆی ئەوەی ١٦ کەس لە بنەماڵەی شەهیدانی ڕۆبۆسکی نووسراوێکیان خستبووەڕوو، بە بانگەشەی "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخستن" دۆسیەیان لەدژ کرابوەوە. دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسیەی کەسو کاری قوربانییان رۆبۆسکی لە دادگای سزای سەرەکی لە قلەبان بەڕێوەچوو. توفان سەیدان، سەمیرە ئەنجو، سەڤچان ئەنجو، بێریڤان ئەنجو، موحسین یاقوت، خانم ئەنجو، ئایسەل ئەنجو، هەیبەت ئەنجو و سەلجان ئەنجو بەشداری دانیشتنەکە بوون.

پارێزەریش لە دانیشتنەکە ئامادە بوو، فەرهاد ئەنجو، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە کە براکەی لە کۆمەڵکوژییەکەدا کوژراوە، ئەویش چاودێری دۆسییەکەی کرد.

دوای سەلماندنی ناسنامە لەبارەی ئەوانەی دۆسیەیان لەدژ کرابوەوە، مافی قسەکردنیان وەرگرت، دانیشتوانی ڕۆبۆسکی ئەو بانگەشانەیان ڕەت کردەوە کە پێی تۆمەتبار کراون و وتیان ئەوان بۆ خزم و ڕۆڵەکانیان بەشداری ئەو ساڵیادەیان کردبوو.

'تۆڵەسەندنەوە لە مردووان'

دواتر پارێزەران بەرگرییان کرد و ئاماژەیان بەوە کرد کە دەوڵەت دەیەوێت تۆڵە لە مردوەکان بسەنێتەوە. پارێزەران ڕاکێشانی تەرمی هاج بیرلیک کە لەو کاتە بەدوای ئۆتۆمبیلی زرێپۆش ڕاکێشرا وەبیر هێنایەوە و وتیان: "راکێشانی تەرم بەدوای ئۆتۆمبیلی سەربازی تاوان نییە، بەڵام یادکردنەوەی بریگرتەکانمان بۆ خزم و ڕۆڵەکانیان کە لە لایەن دەوڵەتەوە کوژراون، تاوانە؟ ئێستاش یادکردنەوە دەبنە تاوان و ڕووبەڕومان دەبنەوە".

پارێزەر وتی، دواتر لەبارەی دۆسیەکە پاراستن دەکەن و داوایان کرد بریگرتەکانیان بێبەری بکرێن لە تاوان.

دادگا بڕیاری دا کە جاهیدە ئەنجۆ و ئایاز ئەنجۆ کە بەشداری دانیشتنەکە نەبوو، بەزۆر بیانهێنن بۆ دانیشتنەکە.

دانیشتنی یەکەمی دۆسیەی ١٦ هاوڵاتی ڕۆبۆسکی لە ١٣ی کانونی دووەمی ساڵی داهاتوو لە دادگای سزا قورسەکانی شڕنەخ بەڕێوە دەچێت.

ز.ش