دایکانى ئاشتیى رۆژهەڵاتى کوردستان پشتیوانییان لە لەیلا گیوڤەن کرد

دایکانى ئاشتیى رۆژهەڵاتى کوردستان پشتیوانییان لە چالاکیی مانگرتنى لەیلا گیوڤەن و زیندانیانی سیاسیى باکووری کوردستان کرد.

چالاکیى مانگرتنى بێسنووری لەیلا گیوڤەن لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ماوەى ٧٤ رۆژەبەردوامە.

دوێنێ دەستەیەک لە دایکانى ئاشتیى رۆژهەڵاتى کوردستان کۆبوونەوە و پشتیوانییان لە چالاکیى مانگرتنى لەیلا گیوڤەن و زیندانیانى سیاسیى باکووری کوردستان کرد.

کۆبوونەوەى دایکانى ئاشتیى رۆژهەڵاتى کوردستان بە خولەکێک بێدەنگی بۆ بەرز راگرتنى یادی شەهیدان دەستیپێکرد.

دواتر دایکانى ئاشتیى رۆژهەڵاتى کوردستان بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راگەیاندراوێکیان خوێندەوە.

لە راگەیاندراوەکەى دایکانى ئاشتیى رۆژهەڵاتى کوردستاندا پشتیوانى لە چالاکیی مانگرتنى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و هەموو بەرخودێرانى چالاکییەکانی مانگرتن لە کوردستان و دەرەوەى کوردستان خراوەتەڕوو.

ر.م