دزەیی، ڕەوایی بەداگیرکاری تورکیا لە باشوری کوردستان دەدات

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم بانگەشەی کرد، سوپای تورکیا بە هۆی پەکەکەوە چووتە نێو خاکی باشوری کوردستان و بەو شێوەیەش بەفەرمی پاساوی بۆ داگیرکاریەکە هێنایەوە و ڕەوایەتی پێ بەخشی.


 
ئەمڕۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم بانگەشەی کرد: " لە ناوەڕاستی هەشتاکانەوە تا ئێستا بە بەردەوامی تورکیا بە بیانوی پەکەکە هاتووەتە ناو خاکی عێراقەوە و زۆرجار توندوتیژی لێکەوتووەتەوە. تورکیا ئێستەش بەهەمان هۆکار هاتووەتە نێو خاکی باشوری کوردستانەوە".

دزەیی، لە کاتێدا هیچ ناڕەزایەتیەکی دژی چوونی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ باشور دەرنەبڕی، بەڵام داوای لە پەکەکە کرد هێزەکانی لە باشور بکێشێتەوە. بەم شێوەیەش وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی پاساوی بۆ داگیرکاریەکەی ڕژێمی تورکیا هێنایەوە و ڕەوایەتی پێ بەخشی.

هـ.هـ