ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن به بیانووی ئه‌وه‌ی هاوشارهدارهكان به بڕیارنامه‌كانی كاتی باری نائاسایی له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ر ٣ شاره‌وانیدا گرتووه كه هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ به‌ده‌ستیهێناون. ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ماوه‌ی ١٥ ڕۆژه ئاماده نییه به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون به هاوشاره‌دارانی هه‌ده‌په له ناوچه‌ی رێیا ئارمووش بدات.
كاربه‌ده‌ستانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن كه چه‌ندین ڕۆژه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێیه‌كی قانوونی بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌وانی له ده‌ستی هه‌ده‌په ده‌ربێنن، ئه‌م جاره ڕێبازی دیكه‌یان گرته‌به‌ر. دوێنێ به هاوشارهدارانیان ڕایانگه‌یاند، «بڕۆنه بنكه‌ی پۆلیس له ناوچه‌ی تووشبا و له‌گه‌ڵ ئه‌وان قسه بكه‌ن. له‌وێ كێشه‌یه‌ك هه‌یه.» پاش ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت له‌وێش هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بوو، ئه‌م جاره گوتیان، «داوای نووسراومان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش كردووه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامین.»
هه‌رچه‌نده له‌م بابه‌ته‌دا ئاسایش هیچ ئه‌رك و ڕۆڵێكی نییه، به‌ڵام ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی ئاسایشه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون بدات.
یاجان: هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لدا بگرن
هاوشاره‌داری ڕێیا ئارمووش ئازیم یاجان ڕایگه‌یاند، «بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌وباره‌یه‌وه بڕیار بدات. ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه نه‌دات هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر. به سیاسه‌تی سه‌رقاڵكردن هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ست به‌سه‌ر ئیراده‌ی گه‌لدا بگرن.»
s.m