دوندار: دەسەڵات لەدژی گەلی کورد شەڕی دەستپێکردووە

پەرۆ دوندار پەرلەمانتاری هەدەپە لە ساڵوەگەڕی هێرشەکانی قڕکردندا لێدوانێکی دا و وتی: "دەسەڵات لەدژی گەل شەڕی دەستپێکردووە".

دەستەیەک پەرلەمانتاری هەدەپە، لەبارەی ساڵوەگەڕی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەناوچەکانی جزیر و سلۆپی و شرنەخ، لە پەرلەمان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیان ڕێکخست. بەناوی پەرلەمانتارانی هەدەپەی مێردین پەرۆ دوندار لێدوانی دا و وتی، بۆ ئەوەی ئەو دڕندایەتییەی ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ قەوما شەرمەزار بکەین، کۆ بوینەوە.

'مافی ملیۆنان کەس پێشێل کرا'

دوندار ئەوەی وت کە ئاکەپە بەرگەی ئەنجامی سەرکەوتنی هەدەپەی نەگرت لە هەڵبژاردنی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ و لەبەر ئەوەش شار و ناوچەکانی قەلای هەدەپەی کردە ئامانج و بە پێکدادان و شەڕ سەراوبنی کردووە. دوندار قەدەغەکردنی چوونە دەرەوەی لە شار و ناوچەکانی دەڤەرەکە ڕاگەیاند، یەک بە یەک پێی گوتن لە قەدەغەکردنەکانی چوونە دەرەوەی ئەو سەردەمەدا مافی وەکو ئازادی و ئاسایش یان مافی بنەڕەتی ملیۆنێک و ٨٠٩ هەزار کەس پێشێل کراوە. دوندار وتیشی: "لە مافی ژیانەوە بگرە هەتا مافە پەروەردەییەکان بە تاوان لەدژی مرۆڤایەتی ڕووبەڕوو بوەتەوە و هێشتا لە هەندێک ناوچەی ئەو دەڤەرە قەدەغەکان بەردەوامن".

دوندار ئەوەشی وەبیر هێنایەوە کە لە جزیر لە ژێرزەمینەکانی بیناکاندا دڕندایەتیان کرد و هێشتاش برینەکانی ئەو کاتە سارێژ نەبوون. دوندار وتی لە ناوەندەکانی وەک جزیرە، هەزەخ، شرنەخ، کەربۆران، فارقین، سوور، گەڤەر و چەندین شوێنی دیکە لەژێر ناوی 'قەدەغەی هاتنەدەرەوە' لە تیرۆری دەوڵەتی پێکهاتووە. دوندار ڕایگەیاند کە دەسەڵات لەدژی هاوڵاتیانی خۆی شەڕێکی قورسی دەستپێکردووە.

'شارە شوێنەوارییەکان ڕووخێندران'

دوندار ڕاشیگەیاند کە سیاسەتمەداریشیان تێدابوو، سەدان هاوڵاتیش لەو ناوچانە کوژران و بە کوشتنی مرۆڤەکان بنەماڵەکانیشیان سزا دران. دوندار وتی یەکێک لە شوێنەوارە کۆنەکانی کوردستان سوور، وێڕای ئەوەی لەژێر چاودێری یونسکۆشدا بوو، سەراوبن کرا و مێژووی هەزاران ساڵە ڕووخێندران.

'تا ئێستاش تەرمی ١٤ کەس ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە'

دوندار تیشکی خستە سەر ڕووداوەکانی ناوچەی جزیرە و وتی، تا ئێستا لە جزیرە تەرمی ١٤ کەس ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوە. دوندار وتی ٨٠٠ کەس لە ئەندامانی ئاسایش و نزیکەی ٢ هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە.

دوندار ئاماژەی بەوەش کرد کە گەمارۆدانی شارە کوردییەکان دەستیپێکرد و ئێستا لە سەرانسەری تورکیا بەردەوامە و هەمان قۆناغیش لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەچێت. دوندار وتیش هەموو دامەزراوە و دەزگا نێونەتەوەییەکان و یەکێتی ئەوروپا لەدژی ئەو کردەوە دژە مرۆییانە و دڕندایەتی بێدەنگ بووە و ئەو بێدەنگییەش جەسارتی بە ئاکەپە بەخشیووە. دوندار ڕاشیگەیاند کە سەرتاسەری گەمارۆ و قەدەغەکان لەدژی مرۆڤایەتی و تاوانە قورسەکان کران و ئەو لە کەسایەتی تایبەت ئینان، سێڤی دەمیر، پاکیزە نایر، فاتیمە ئویار، محەمەد تونج، ئاسیا یوکسەل، جەمیلە چاگرگا و ڕۆزەرین بولوت دا یادی هەموو ئەو کەسانە دەکاتەوە کە لە گەمارۆیانە گیانیان لەدەست داوە.