دووخوشک لەیەک سەنگەردا

تێکۆشانی ئازادی٤٠ساڵی تێپەڕاند. لەم تێکۆشانەدا ئیترمرۆڤ دەتوانێت ببینێت کە نەتەنیا خزم بەڵکومرۆڤ دەتوانێت ئەندامانی یەک بنەماڵە ببینێت کە لەیەک سەنگەردا لەدژی دوژمن شەڕدەکەن. وەک نموونە گەریلایەکی یەژاستار دیرۆک وخوشکەکەی...

سەردانی ئێمە بۆچیاکانی کوردستان دوای ماوەیەکی درێژ دەستیپێکردەوە. لەوچیا سەربەرزانەدا ئێمە دەکەوینە شوێن ڕۆڵە قارەمانەکان وگوێ بیستی یادەوەرییەکانی ئەوان دەبین.

'یەکێکیان لەقامیشلو ئەوەی تریان لە نسێبین'

دیرۆک جوودی، دوای ئەوەی کە خوشکەکەی ساڵی ٢٠١٥لە مێردین بەشداری ناوڕیزی پەکەکە بوو، ئەویش لەقالیشلو بووە گەریلای یەژاستار. دیرۆک جوودی لەدەستپێکدا ئاماژە بە بنەماڵەی خۆی دەکا کە بەهۆی پیلانی سنوورەوە پارچەکراون:" قامیشلو ونسێبین لەوشارانەی کوردستانە کە ئەندامانی یەک بنەماڵەی تێدادەژی. لەبنەماڵەی منیشدا بڕێکمان لە قامیشلو وبڕێکی ترمان لە نسێبین ژیان دەکەین. خوشکی من هەرلەمنداڵییەوە لەنسێبین لەلای خاڵم مایەوە. ئەوسنوورەی کە لەنێوان کوردستان کێشراوە،دەبنە ڕێگربۆ چاوپێکەوتنی ئێمە. حەسرەتەکانی منی زۆرتردەکرد. ژیان لەسەریەک خاک،بەڵام لەیەک جودا زۆربەئێش وئازارە."

'خوشکی من دانی بەسنوورەکاندا دانەدەنا'

جوودی وتی،" خوشکەکەم بۆئەوەی کە ئەوسنوورانە بشکێنێت،ساڵی ٢٠١٥ بەشداری ناوڕیزەکانی پەکەکە بوو" و ئەوەی هێنایە سەرزمان، کاتێک کە ئێمە ئاگاداربوینەوە کە خوشکەکەم بەشداربووە زۆرپێی سەربەرزبووین و وەرەمان لێ دەگرت. جوودی ئاوەها درێژەی پێدا،" من ویستم بکەومەشوێن ڕێبازی خوشکەکەم وخۆم بەگەێنم پێی. بڕیارەکەی من ئاوەها بوو، بەڵام من دەرفەتم نەدەدیت.تائەوەی کە بەشداری ناوڕیزی گەریلابووم. من هەوڵمدا لەهەرشوێنێکدا کەبووم بۆ گەلەکەم تێکۆشان بکەم و بەشداری ناوڕیزەکانی یەپەژە بووم.نزیک دووساڵ لەڕۆژئاوا لەناو یەپەژەدا خەباتم کرد. ساڵی ٢٠١٧ بۆ وەدی هێنانی خەونەکانم بەشداری ناو ڕیزی پەکەکە بووم"

'باس کردنی ئەوهەستە زۆرزەحمەتە'

دیرۆک جوودی گەریلای یەژاستارکە نزیک یەکساڵە لەچیاکانی کوردستانە وتی، هەستێکی زۆرتایبەتە کە ئەندامانی بنەمالەیەک بەشدارببن، لەیەک سەنگەردا لەدژی دوژمن شەڕبکەن و وتی:" چیاکانی کوردستان و هاوڕێیەتی گەریلاکانی کوردستان زۆرجیاوازە. من ئیرادە ودلسۆزی بێ وێنەم بینی. ئەمساڵ گەلێک هەواڵی من هەیە کە ئەوانیش وەک من لەیەک بنەماڵە بەشداری ناوپەکەکە بوون. هەندێک لەگەل دایکی خۆیدا، هەندێک لەگەل باوکی خۆیدا، هەندێک لەگەل برای خۆیدا وهەندێکیش لەگەل خوشکی خۆیدا هاتوونەتە ناوڕیزی گەریلاکانی پەکەکە. بەشداربوونی ئەندامانی یەک بنەماڵە ولەیەکسەنگەردا لە دژی دوژمن شەڕکردن هەستێکی جیاوازە و باس ناکرێت. من ئیستا خاوەنی ئەوهەستەم."

'قۆناغێکی سەخت زەحمەت'

گەریلای یەژاستار دیروک جوودی ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە کورد وکوردستان لە قۆناغێکی سەخت وزەحمەتدایە و وتی،" لەلایەک رێبەرئاپۆ گۆشەگیرکراوە. لەلایەکی ترەوە دوژمنی فاشیست هەرڕۆژە هێرش دەکاتە سەرگەل.هاووڵاتیانمان دەکوژن، چیاکانمان دەسووتێنن. نابێت مرۆڤ لەکاتی ئاوەهادا بێدەنگ ببێت. لەدژی هێرشی فاشیستەکان بەدڵنیاییەوە بەشداربوونێکی گرسەیی پێویستە. ئێمە لەقۆناغێکی ئاوەهادا ژیان دەکەین. ڕێگەی ئازادی لە کوردستانە."

بۆئەوەی کە ئێمە گوێ بیستی گەریلاکان بین درێژەبە گەشتەکەمان دەدەین.

ک-ش