دووچالاکی مەدەنی ترلە کامێران دەسبەسەرکران

لەدرێژەی شەپۆلێکی ترلە دەستگیرکردنی چالاکانی سیاسی ومەدەنی لەکوردستان، لەشاری کامێران-ی سەربەپارێزگەی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢چالاکی ژینگەپارێزی کورد لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستگیرکران وگوازرانەوە بۆشوێنێکی نادیار.

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هێزەئەمنیەکانی سەربە وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران ڕۆژی شەممە دوو چالاکی مەدەنی شاری کامێرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی ڕاشید مونتەزری چالاکی ژینگەیی وحسێن کەمانگەرچالاکی مەدەنی وگیراوی پێشووی سیاسی-یان دەستگیر کرد. شایانی باسەکە هێزەئەمنییەکان بەزۆرولێدان ئەودوو چالاکەیان دەستگیرکردووە و دواترهەڵیانکوتایەتە سەرماڵەکانیان و دەستیان گرتووەبەسەرکەلوپەلە شەخسییەکانیاندا.

چەند ڕۆژ لەمەوپێش ٤ چالاکی تری ژینگەپارێزبە ناوەکانی فازیل قەیتاسی، ڕەزا ئەسەدی، هادی کەمانگەروعیسا فەیزی خەڵکی کامێران وفەرهاد محەمەدی پارێزەر ودەبیری حیزبی یەکێتی نەتەوەیی پەلی کوردستان لەشاری سنە دەسبەسەرکراون .

ک-ش