دوڕان کاڵکان: ۱ی حوزەیران قەڵغانی پاراستنی تەڤگەر و گەلەکەمان بوو

دوڕان کاڵکان، وێرای باسکردن لە هۆکارەکانی قەڵەمبازی ۱ۍ حوزەیرانی ساڵی ۲۰۰٤ دەلێت: " قەڵەمبازی ۱ی حوزەیران لە بەرامبەر هەموو هەوڵە قڕکەرەکاندا، بووە قەڵغانێک بۆ پاراستنی تەڤگەر و گەل و سەر لەنوێ خۆرێکخستن کردنەوە".


"۱ی حوزەیرانی 2004 و 2010 قۆناخێکی مێژوویی بوو"


ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کارکەرانی کوردستان پەکەکە، دوڕان کاڵکان، ساڵوەگەڕ قەڵەمبازی ۱ی حوزەیرانی ساڵی ۲۰۰٤دا، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆ گەریلا ئاخاوت و هۆکارەکانی دەستپێکردنی قەلەمبازەکەی بەم شێوەیە ڕاڤە کرد و وتی: "ئاگربەستی ڕاگەیەندراو لە لایەن پەکەکە لە ۱ی ئەیلولی ساڵی ۱۹۹٨، بە پێشهاتەکانی ۲ی ئابی ساڵی ۱۹۹۹ وەرگەڕایە پێڤاژۆی بێچالاکی و ئیدی بەرەو بنبەست دەچوو. لە چوارچێوەی پیلانی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە و گەلی کورد، هەم لە دەرەوە هەم لە ناوەوە لە دژی تەڤگەرەکەمان هێرشی گەورە دەستیان پێ کرد بوو. ئەو هێرشانەش لە ماوەی نێوان ساڵانی ۲۰۰۲ و ۲۰۰٤دا، ئیدی گەیشتە ئاستی لەناوبردن. لەبەرامبەر ئەوەشدا، تەڤگەرەکەمان لە رێککەوتی 1ی حوزەیرانی ۲۰۰٤ و دواتریش وەک درێژەی ئەوەش لە ۱ی مانگی حوزەیرانی ساڵی ۲۰۱۰دا، قۆناخێکی مێژوویی دەست پێ کرد. بەو شێوەیەش تەڤگەرەکەمان سەر لەنوێ کەوتەوە سەر هێڵی ڕێبەرایەتیمان".

"بە ۱ی حوزەیران تەڤگەری ئازادی سەر لەنوێ خۆی بەڕێکخستن کردەوە"

دوڕان کاڵکان، ڕێ و ڕێبازەکانی تێکۆشانی لە قەلەمبازی ۱ی حوزەیراندا بەم شێوەیە شرۆڤە دەکات و دەڵێت: " تەڤگەرەکەمان لە سەر بنەمای گۆڕێنی پارادیگمای تێکۆشان، کارنامەی خۆی بەگوێرەی چارەسەری خۆسەری دیموکراتی و کۆفەدرالیزمی دیموکراتی پیشخست. هەم تەڤگەر و هەم گەلەکەشمان ئەو چارەسەریەی پەسەند کرد. بۆ پێکهێنانی ئەوەش، تەڤگەر و ڕێبەرایەتیمان بەسەر و بوردباریەکی مەزنەوە تیکۆشانی بەڕێوەبرد. ئیدی بە قەڵەمبازی ۱ی حوزەیرانی ساڵی ۲۰۱۰دا، تەڤگەری ئازادیمان سەر لەنوێ خۆی بەڕێکخستن کردەوە و لە دژی هەموو هەوڵە قڕکەرەکان دەستی بە قۆناغی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل کرد. بە گوێرەی قۆناغەکەش، لە ماوەی نێوان ساڵانی ۲۰۱۰ و ۲۰۱۲دا، بە تایبەتیش لە بواری سەربازیدا، تیکۆشان گەیشتە لوتکە و بەو شێوەیەش وەرچەرخانێکی مەزن لە تێکۆشان هاتە ئارا و دەستکەوتی مەزنیشی لێکەوتەوە".


"ڕێبەر ئاپۆ بە ئاگربەست چانسێکی دیکەی بە دەولەتی تورکیا دایەوە"

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کارکەرانی کوردستان پەکەکە، دوڕان کاڵکان، ڕایدەگەیەنێت: " لە ئەنجامی ئەو تێکۆشان و دەستکەوتە مەزنانەدا، لە دوای ساڵی ۲۰۱۲ پێڤاژۆیەکی دیکەی ئاگربەست کەوتە ڕۆژەڤەوە. ڕێبەر ئاپۆ لەو پێڤاژۆیەدا بۆ ئەوەی ڕێ لە بەردەم چارەسەری سیاسی و دیموکراتیدا بکاتەوە، چانسێکی دیکەی بەخشیە دەوڵەتی تورکیا. لە سەر بنەمای پرۆتۆکۆلی نوسراو لە ئیمرالی، دانوستان و رێککەوتن دروست بوون. ئێمەش وەک تەڤگەر پێڤاژۆکەمان ئەرێ کرد و پشتێوانمان لێی کرد. بەگوێرەی ئەوەش. ئاکەپە لە زستانی ۲۰۱۱دا پەیمانی واژۆ کرد. لە ئەنجامی هەموو ئەوانەشدا ئیدی پرۆژەی چارەسەری پێکهات و کەوتە سەر ڕێی خۆی. پێڤاژۆکەش هەتا بەهاری ۲۰۱۳ درێژەی کێشا. بەڵام هیچ ئەنجامێکی بەرچاوی لێ نەکەوتەوە. ئامانجی دەوڵەتی تورکیاش لە ئاگربەستەکە تەنها سەرقاڵکردنی ئێمە و کات کوشتن بو".


"شکستدان بە فایشیزم لە ڕێگەی سندوقی دەنگدان و تەڤگەری  گەلانەوە دەبێت"

دوڕان کاڵکان، ئاشکرای دەکات:" لە پاش ئەوەی نیەتی ئاکەپە ڕوون بوویەوە، ئیدی ڕەوشەکە گۆڕدرا، پاش ئەوەش لە هەڵبژاردنەکانی ۷ی حوزیرانی ۲۰۱٥دا ئاکەپە دووچاری شکستێکی گەورە بوویەوە. لەبەر ئەوەش گوڕی بە شەڕدا و هەموو هەوڵەکانی چارەسەری بەبنبەست گەیاند. لە ئیستاشدا ئاکەپە دەیەوێت هەمان سیاستە دووبارە بکاتەوە. هەر بۆیە لەم قۆناغەی ئیستادا، گرنگە و پێویستە بە پێشەنگی ژنان و جەوانان، هەمووان بەشداری لە هەلبژاردنی ۲٤ی حوزەیرانی داهاتوو بکەن، لەو ڕێگەیەشەوە گٶڕ بە تێکۆشان لە دژی فاشیزم بدرێت. دەرفەت هەیە ساڵی ۲۰۱٨ ببێتە ساڵی تێکشکاندنی فاشیزمەکەی ئاکەپە و مەهەپە. ئەوەش لە ڕێگەی سندوقەکانی دەنگدان و تیکۆشان و تەڤگەری هاوبەشی گەلانەوە پێک دێت".

 

‌هـ.هـ