'دوژمن لە شەنگال دەترسێت، ڕێکخستنەکانمان بەهێزتر دەکەین'

ئەندامانی یەبەشە و یەژەشە ڕایانگەیاند، لەسەر ڕێچکەی هەڤاڵە شەهیدەکانیان بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن و ئاماژەیان بەوەکرد، شەنگال خاوەن هێزێکی ئازاد و پاراستنە و ئەمەش دوژمن دەترسێنێت.

دژوار فەقیر فەرماندە لە ناو یەبەشەدا ڕایگەیاند، تۆڵەکردنەوەی هەڤاڵەکانیان کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهیدبوون کاری سەرەکییانە.

ئەندامانی یەبەشە و یەژەشە یادی هەڤاڵاکەنیان زەردەشت شەنگالی، شەڕڤان جیلۆ برای زەردەشت شەنگاکی، ئێزدین شەنگالی و حەمید شەنگالیان کردەوە کە لە گوندی دووگرێی شاروچکەی سنونێی شەنگال لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهیدبوون.

دژوار فەقیر یەکێک لە فەرماندەکانی یەبەشە وتی، "ئێمە هاوڕێ هێژاکانمان لەدەستدا کە یەبەشەیان بەڕێوەدەبرد. سەری گەلەکەمان ساخ بێت. ڕۆڵی هەڤاڵانمان لە پاککردنەوەی شەنگال لە داعش گرنگ بوو. تۆڵەسەندنەوە بۆ گەلی شەنگال ئەرکی سەرەکیە. ئەو هێزانەی کە چاویان بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورک دەگرن و ئاسمانی ناوچەکەی بۆ دەکەنەوە، با ئێدی دەست لەو هەڵوێستەیان بەردەن."

ئێمە لە دوژمن ناترسین

هەزدا شەنگالی فەرماندە لە ناو یەژەشەدا ئاماژەی بە بناغەی دروستکردنی یەبەشە و یەژەشەدا و باسی کۆمەڵکوژیەکانی سەر کۆمەڵگای ئێزدی کرد و وتی، "ڕێکخستنمان کە بە خوێن و ڕەنجی گەلەکەمان و هاوڕێ قاڕەمانەکانمان بەدیهاتووە، دوژمن دەترسێنێت. ئێمە هیچ کاتێک لە دوژمن ناترسین. تۆڵەی هاوڕێ شەهیدەکانمان دەکەینەوە و بەردەوامی بە تێکۆشانیان دەدەین."

با کەس چاوەڕێی لاوازبوونمان نەکات

کورتای شەنگالی فەرماندە لە ناو یەبەشەدا ئەوەی خستەڕوو، بە هێرشی ئاسمانی هەوڵدەدەن تۆڵەی داعش بکەنەوە کە لە شەنگال لەناوبران و وتی، "مندالانی ئەم گەلەیان کوشت. ڕۆڵەی ئەم گەلە پێشەنگایەتیان لە ڕاماڵینی داعش لە شەنگال کرد. دەوڵەتی تورک تۆڵەی ئەوە دەکاتەوە. ئەردۆغان تۆڵەی بەغدادی و داعش دەکاتەوە. ئەم هێرشانە بێ ئاگاداری حکومەتی ناوەندی عێراق ئەنجامنادرێن. دوژمنەکان با چاوەرێ نەبن بە هێرشەکان لاوازمان دەکەن. بە پێچەوانەوە ڕێکخستنمان بەهێزتر دەکەین. کاتێک مام زەکی شەنگالی لە ١٥ی ئابی ٢٠١٨ دا شەهید بوو، بە سەدان شەڕڤان بەشداریان لە ڕیزەکانمان کرد و ناوی خۆیان کرد بە زەکی شەنگالی. ئێمە بە تەئکیدی تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە."

ف.ق