دیمەنی ٢ چالاکیی گەریلاکانی یەژا ستار بڵاو کرایەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی ٢ چالاکیی گەریلاکانی یەژا ستاری بڵاو کردەوە کە هەردووکیانی لە هەرێمی حەفتەنین ئەنجام داوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی هەردوو چالاکییەکەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێریی جەنگی حەفتەنین کە لە هەرێمی حەفتەنینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە، هێزەکانمان لە یەکینەکانی یەژا ستار لە ١٣ی کانونی یەکەم، کاتژمێر ١٤:٢٠ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە گردی کۆنفرانسی گەورە چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا گورزی کوشندەیان لە سەنگەرەکانی دوژمن دا. لەو چالاکییەدا ٨ سەرباز کوژران و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بون.

٢٠ی تشرینی یەکەمیش، کاتژمێر ٠٨:٥٠ هێزەکانمان لە یەژا ستار لە دژی سەرباز و کۆنتراکان کە لە ناوچەی نێوان گردی ڤەجیب و گەلیی پساخا و گردی کۆنفڕانس جێگیر بوون، چالاکییان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا ئۆتۆمبیلێکی دوژمن لەناو براو، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ئاشکرا نەبووە. دوای چالاکییەکە هەلیکۆپتەری کۆبرا کە بە مەبەستی رووبەرووبوونەوە گەیشتنە ناوچەکە، لە لایەن هێزەکانمانەوە بەئامانج گیران و لە ئەنجامدا یەکێک لە هەلیکۆپتەرەکان تووشی پێکان هات و بە ناچاری لە ناوچەکە دوو کەوتنەوە."

ز.ش