دەوڵەتى تورک لە دێرسیم چەندین خوێندکاری دەستگیرکرد

لە هەڵکوتانى پۆلیسى تورکدا، چەندین خوێندکار لە دێرسیم دەستگیرکران.

پۆلیسى دەوڵەتى تورک لە ناوەندی دێرسیم هەڵیانکوتایە سەر بەشی ناوخۆیى خوێندکاران و لەو هەڵکوتانەیاندا، چەندین خوێندکاریان دەستگیرکرد و بردنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى تونجەلی.

ناوە کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: سەرحەد پۆڵات، جەنگیز فیدان، بێریڤان دومان، شێخموس بەکر، محەمەد ئەرکیس، بێریتان ئاکداغ، بیلال دەنیز و لیدەر پۆڵات.

ر.م