دەوڵەتى تورک لە شاخێ هەڵیکوتایە سەر ٣٧ ماڵ و ١١ کەسی دەستگیرکرد

دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى ئۆپەراسیۆنى پاکتاوکردنى سیاسیى گەلی کورد لە ناوچەى شاخێ لە وان هەڵیکوتایە سەر ٣٧ ماڵی هاووڵاتییان و ١١ کەسی دەستگیرکرد و بڕیارى دەستگیرکردنیشی بۆ ٢٦ کەسی تر دەکرد.

یەکەى تایبەتى سوپا و پۆلیسی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ لە ناوچەى شاخێ لە وان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان.

یەکە تایبەتەکانى دەوڵەتى تورک دەرگا و پەنجەرەى ماڵی هاووڵاتییانیان شکاند و بە زۆر چوونە ناو ماڵەکان و بۆ چەندین کاتژمێر بە ناوى پشکنینەوە لە ماڵەکاندا مانەوە و هەموو کەلوپەلی ماڵەکانیان تێکوپێکدا و ١١ کەسیان دەستگیرکرد.

ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: تاجدین بالکا، نیهاد بابور، عەتار ئەرتاش، فازل ئەڤریم، رەقیب بابور، حیکمەت تۆماک، ئۆزگیور ئۆرەک، عەبدی سەمۆ، مەران کاپلان، عەلی بوگە و ئیسکان تافور.

جگە لەوەش دەوڵەتى تورک بڕیارى دەستگیرکردنى بۆ ٢٦ کەسی تر لە شاخێ دەرکردووە.

ر.م