دەوڵەتى تورک لە لیجە، هێنێ و کاراز باری نائاسایى راگەیاند

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە ١٠ گەڕەک و گوندی ناوچەکانى لیجە، هێنێ و کارازی پارێزگاى ئامەد لە باکووری کوردستان باری نائاسایى و قەدەغەى هاتووچۆی راگەیاند.

لە ١٠ گەڕەک و دێ و لادێى ناوچەکانى لیجە، هێنێ و کاراز باری نائاسایى راگەیاندرا و هەموو جۆرە هاتووچۆیەک لە هاووڵاتییان قەدەغە کرا.

ئەو قەدەغەکارییە لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئەم بەیانییەوە راگەیاندراوە. پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە ئامەد لەبارەى ئەو قەدەغەکارییەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، قەدەغەکارییەکە بەپێى یاسای ژمارەی ٥٤٤٢ی ئیدارەى شارەکان لە ١٠ گەڕەک، دێ و دلاێ و مەزرای ناوچەکانى لیجە، هێنێ و کاراز راگەیاندراوە.

پێش ئەوەى باری نائاسایى و قەدەغەکارییەکە رابگەیەنرێت، سوپاى تورک لەو ناوچەیەدا ئامادەکاریى کردووە بۆ ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى سەربازی.

ر.م