دەوڵەتى تورک هاتووچۆی هاووڵاتییانی لە لیجە قەدەغەکرد

دەوڵەتى تورک لە ٧ گەڕەک و گوندی ناوچەى لیجە لە پارێزگاى ئامەد لە باکووری کوردستان، هاتوچۆکردنى لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد.

لە گەڕەکەکانى بیرلیک، شەنلیکی شاری لیجە و سنووری گوندەکانى میاران کۆمو، کلارەش کۆمو، شاکار، ئەیاز و ئاکچە پنار و دەورووبەری لیجە لە پارێزگاى ئامەد لە باکووری کوردستان لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ی سەرلەبەیانیى ئەمڕۆە هاتوچۆکردن لە هاووڵاتییان قەدەغە کرا.

پێش ئەوەى لەو گەڕەک و گوندانەدا هاتوچۆکردن لە هاووڵاتییان قەدغە بکرێت، ئۆپەراسیۆنێکى سەربازی بە بەشداریى هێزی تایبەت لەلایەن سوپاى تورکی داگیرکەرەوە دەستیپێکردبوو.

ر.م