دەوڵەتى تورکیا جارێکی ترهاتووچۆی لە لیجە قەدەغەکرد

دەوڵەتى تورکیای داگیرکەر لە ٧ گەڕەک و ناوەندی لیجە لە پارێزگاى ئامەد لە باکووری کوردستان، هاتوچۆکردنى لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد.

لە گەڕەکەکانى چەمی ئیلێکا و خرابا-ی شاری لیجە سەربەئامەد ولە ناوەندی میاران کۆمو، کلارەش کۆمو، شاکار، بەرماڵ وکانی سپی لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ی سەرلەبەیانیى ئەمڕۆە هاتوچۆکردن لە هاووڵاتییان قەدەغە کرا.

پێش ئەوەى هاتوچۆکردن لە هاووڵاتییان قەدغە بکرێت، ئۆپەراسیۆنێکى سەربازی بە بەشداریى هێزی تایبەت لەلایەن سوپاى تورکیای داگیرکەرەوە دەستیپێکردووە.

ک-ش