دەوڵەتى تورکیا ٤ هاوسەرۆک شارەوانى و پەرلەمانتار و بەڕێوەبەری هەدەپەى لە ئیدر دەستگیرکرد

دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى ئۆپەراسیۆنى سڕینەوەى سیاسیى گەلی کورد دا، کزناز تورکەلی پەرلەمانتاری هەدەپە، شازییە ئۆنەر هاوسەرۆک شارەوانیى ئیدر و محەمەد گیولتەکین هاوسەرۆک شارەوانیى تۆزان و بەڕێوەبەری هەدەپەی شاری ئیدری دەستیگرکرد.

پۆلیسی دەوڵەتى تورکیا ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چەندین هاووڵاتى لە شاری ئیدری باکووری کوردستان و چەندین کەسیان دەستگیرکرد.

کزناز تورکەلی پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە ئیستەنبول، شازییە ئۆندەر هاوسەرۆک شارەوانیى ئیدر، کە قەیومى داگیرکەر لە شوێنەکەیدا بەسەر شارەوانیى ئیدردا سەپێنراوە، محەمەد گیولتەکین هاوسەرۆک شارەوانیى تۆزان، ئۆیا مالگاز هاوسەرۆکى پێشووی هەدەپە لە شاری ئیدر دەستگیرکرد.

هەر لەو هەڵکوتانەدا، هەر یەک لە وەدات یڵماز، قادر ئۆزسولار، ئادەم کارتاڵ، زوبەیدە کاینار و عایشە باگش لە ئیدر دەستگیرکران.

کەسە دەستگیرکراوکان راوان بۆ بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشی ئیدر.

ر.م