دەوڵەتی تورک ئیرەیی بە ڕوفاتی کوردانیش دەبات

ڕووفاتی ٨ ئەندامی پەکەکە لە گۆڕستانە جیاوازەکانی بەدلیس بەخاکسپێردرا. پۆلیسی تورک ڕێگەی نەدا ڕوفاتەکان لای یەکتری بەخاکپسپێردرێن.

لە ٢٦٧ ڕوفاتی ئەندامانی پەکەکە کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە گۆڕستانی خەرزانی بەدلیس دەرهێنران و لە لایەن پزیشکی دادوەری ئەستەنبوڵ پشکنینی (دی ئێن ئێن)یان بۆکرا، پێرێ روفاتی ١٠ کەسیان لە گۆڕستانی بێکەسان لە کیلیۆس دەرهێنران و ڕادەستی خانەوادەکانیان کران. لەو ١٠ کەسە ڕوفاتی نەدیرە ئەلما لە نسێبین و ڕوفاتی موزەیەن گۆردەگیریش لە ئێلح بەخاکسپێردران.

ڕوفاتی ٨ کەسی تر لە گوندەکانی بەدلیس بەخاکسپێردران.

لە ئەستەنبوڵەوە تا بەدلیس لەکاتی هێنانی ڕوفاتەکان، ئاستەنگی دروستکرد. لە ئامەد و بەدلیس ٣ جار ناسنامەکان کۆنتڕۆل کران. دوای کۆنتڕۆلکردنەکە، خانەوادەکان ڕوفاتی منداڵەکانیان لەژێر گەماڕۆی پۆلیس و سەربازان بەخاکسپارد. کاتی شاردنەوەی ڕوفاتەکان تەنها ڕێگە بە ٣ کەسی خانەوادەکە درا بەشداری بکەن. هەروەها رێگە نەدرا ڕوفاتەکان لە گۆڕستانەکاندا لای یەکتری بنێژرێن. بەو هۆیەوە هەر ڕوفاتێک ٢٠ مەتر دوور لەیەکتری نێژران.

بە پێی زانیاریەکان، ڕوفاتی فەیسەل بینگۆل (هەرەکۆڵ) و نەجلا کارابای (زەکیە) لە گوندی کولودەرەی هیزان، ڕوفاتی بەهزاد یڵدرم (کانی گارزان) و ئەحمەد دۆنار (ئەدیب) لە گوندی کایادیلەری هیزان، ڕوفاتی بورهان ئالتینتاش (نومان تاتڤان) لە گوندی پیەندەسی تەتوان، ڕوفاتی فەرهاد جان (فەرهاد گارزان) لە گوندی دلبورنوی ئەخلات، ڕوفاتی محەمەد ڕەشید کاراکۆچ (گابار) و فەرهاد جان (فەرهاد گارزان) لە گوندی کوچوکسوی تاتوان بەخاکسپێردران.

ف.ق