رژێمى ئێران کۆڵبەرێکى تری کوردی کوشت

هێزە سەربازییەکانى ئێران لە ناوچەى سۆما برادۆستی پارێزگای ورمی کۆڵبەرێکى تریان کوشت.

هێزە سەربازییەکانى رژێمى ئێران لە ناوچەى سۆما برادۆستى پارێزگاى ورمێ لە رۆژهەڵاتى کوردستان هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران و کاسبکاران.

لەو هێرشەى چەکدارەکانى رژێمى ئێران دا کۆڵبەرێکی تری کورد بە ناوی یەعقوب نیک سیرەف کوژرا. یەعقوب نیک سیرەف خەڵکى گوندی جۆهە-یە.

ر.م