رۆژنامەنووسانی کەرکوک:ئەردۆغان تورکیا بەرەو دیکتاتۆریەتێکی ڕەها دەبات

رۆژنامەنووسانی کەرکووک پاڵپشتی شارەوانییەکانی هەدەپە دەکەن و بە تووندی ئیدانەی کودەتاکەی ئاکەپە دەکەن.

 

رۆژنامەنووسانی شاری کەرکوک:ئەوەی لە باکوری کوردستان و تەواو تورکیا دەگوزەرێت کودەتایە بەسەر شەرعیەت و بنەماکانی دیموکراسی.

سەرمەد سەباح رۆژنامەنووسێکی شاری کەرکوکە دەربارەی لابردنی هاوسەرۆک شارەوانیەکانی هەدەپە لە باکوری کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات وتی:"ئێمە وەکو رۆژنامەنووسانی شاری کەرکوک بەتوندی ئیدانەی ئەو کودەتایە دەکەین کە بەرامبەر سەرۆک شارەوانیەکان و گەلی باکوری کوردستان ئەنجامدرا، لەو شارانەی کە سەرۆک شارەوانیەکان لە کورد سەندراوەتەوە مافی کوردە ئەو شارانە بەرێوەبەرێ چونکە زۆرینەی دەنگی بەدەست هێناوە."

ئاکەپە و ئەردۆغان نایەوێت کورد لە هیچ بەرێوەبەرایەتییەک بووونی هەبێ

هەروەها سەرمەد سەباح ووتی: "ئەو کوردەتایەی کە پێش چەند رۆژێک بەسەر سەرۆک شارەوانیەکی هەدەپە کرا ئەوە دەگەیەنێت کە ئاکەپە و ئەردۆغان نایەوێت کورد لە هیچ شوێنێکی بەرێوەبردن بوونی هەبێ لە باکور و لە تورکیا چ لە بەرێوەبردنی ئیداری یان سەربازی یان هەر بەرێوەبردنێکی دیکەبێت.

ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ هەدەپە دوورن لە ڕاستەوە

هەروەها رۆژنامەنووس سەرمە سەباح ووتیشی: "ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ هەدەپە کە یارمەتی پەکەکە دەکات یان فەرمان لە پەکەکە وەردەگرێ هەموو ئەو تۆمەتانە دوورن لە ڕاستەوە."

کورد هەمیشە ناچارکراوە کە بە خەباتی چەکداری رووبەروی دوژمنان ببێتەوە

بورهان حاجی سلێمان رۆژنامەنووس و نووسەر و چاوردێری سیاسی شاری کەرکوک دەربارەی لەکار لابردنی هاوسەرۆک شارەوانیەکانی هەدەپە لە باکوری کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "ئەوەی لە باکوری کوردستان و تەواو تورکیا دەگوزەرێت کودەتایە بەسەر شەرعیەت و بنەماکانی دیموکرسی و کودەتایە بەسەر دەنگی گەل ، ئەم کردارانە دەمانگەرێنێتەوە بۆ ئەو ڕەوایەی ئایە بۆچی کورد دەستی داوەتە خەباتی چەکداری ، هەر کاتێک کورد توانیویەتی بە خەباتی سیاسی و دیموکراسی خۆبەرێوەبردنێک دابمزرێنێت ئەوە دوژمنان کودەتایەکیان کردووەتە سەر ئەو دەستکەوتانەی گەلی کورد، بۆیە کورد هەمیشە ناچارکراوە کە بە خەباتی چەکداری رووبەروی ئەو دوژمنانە ببێتەوە."

ئەردۆغان تورکیا بەروە دکتاتۆریەتێکی ڕەها دەبات

هەروەها بورهان حاجی سلێمان ووتی: "ئەوەی ئیستا لە تورکیا روودەدات زەنگێکی مەترسیدارە بۆ داهاتووی ئەو ووڵاتە کە ئەردۆگان ئەو وولاتە بەتەواوی بەروە دیکتاتۆریەتێکی ڕەها دەبات ،دیکتاتۆریەتی ئەردۆگان بۆ پێشەلکردنی مافی گەلان زۆر لە پێشەلکردنەکانی سەردەمی ئەتاتورک خراپترە کە بوونی کورد لەو بەشە گرنگەی کوردستان دەخاتە مەترسیەوە."

ئاکەپە لە رێگای هێز و فشاری جۆراوجۆر هاوسەرۆک شارەوانیەکانی لەکار لابردووە

ڕەوەند تالیب رۆژنامەنووسێکی دیکەی شاری کەرکوکە دەربارەی لەکار لابردنی هاوسەرۆک شارەوانیەکانی هەدەپە لە باکوری کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "ئەو کودەتایەی لە باکوری کوردستان روویدا جێگای نیگەرانی هەموو کوردێک و هەموو دیموکراسی خوازێکە ، سەرۆک شارەوانیەکانی هەدەپە بە دەنگی خەلک هەڵبژێردراون بەلام ئیستا دەبینین ئاکەپە لە رێگای هێز و فشاری جۆراوجۆر هاوسەرۆک شارەوانیەکانی لەکار لابردووە و کەسانی نامۆی هێناوەتە شارەکە و دەیەوێت بیسەپێنێتە سەر ئیرادەی هاوڵاتیانی شارەکە."

پێویستە ئەو ووڵاتانەی بانگەشەی دیموکرسی و یەکسانی دەکەن بێنە دەنگ لەسەر ئەم کودەتایەی ئەردۆگان

هەروەها ڕەوەند تالیب ووتیشی: "ئێمە وەکو رۆژنامەنووسانی شاری کەرکوک ئیدانەی ئەم پێشەلکارییانەی دەوڵەتی تورکیا دەکەین کە تەواوی بنەماکانی دیموکراسی پێشەڵ دەکات و بەروە دیکتاتۆریەتێکی ڕەها دەچێت کە ئەمەش جێگای قەبوول کردن نیە پێویستە لەسەر هەموو هاووڵاتیکی ئازادی خواز و دیموکراتی خواز و ئەو ووڵاتانەی بانگەشەی دیموکرسی و یەکسانی دەکەن بێنە دەنگ لەسەر ئەم کودەتایەی ئەردۆگان و ئاکەپە دەیکەن دژی گەلی کورد."

ک-ش