رەژاک: فكر و فەلسەفەی نەتەوەی دیموكراتیك سەرچاوەی سەركەوتنی قەسەدەیە
ئەنجوومەنی ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان (ڕەژاك) بە بۆنەى سەرکەوتنى شەڕڤانان بە سەر چەتەکانى داعش لە رۆژئاواى کوردستان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
ئەنجوومەنی ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان (ڕەژاك) بە بۆنەى سەرکەوتنى شەڕڤانان بە سەر چەتەکانى داعش لە رۆژئاواى کوردستان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى رەژاک دا هاتووە "فكر و فەلسەفەی نەتەوەی دیموكراتیك سەرچاوەی سەركەوتنی قەسەدەیە، لێرەدا ئەو سەركەوتنە له ئافرێنەری هێڵی ئازادی مرۆڤایەتی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەكەین".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەوە سەركەوتنی قەسەدە سەركەوتنی بەرخودانی گەلی عەرەب و كورد و توركمانی و سریانییە كە نەیانهێشت ئامانجی داعشی تاریك و فاشیست پێك بێت و ئەو بەرخودانە ڕێگای نەدا سیستەمێكی قڕكەر و زاڵم و دژه ژن بونیاد بنرێت".
لە راگەیاندراوەکەى رەژاک دا ئەوەش هاتوە "ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا و باكوری سوریادا شۆڕشی ژنان بە هەموو ڕەنگی خۆی هێز و باوەڕی دەداتە هەموو ژنانی جیهان، بێگومان پێشهنگی ئهم سەركەوتنە مەزنە هێزی ژن و ڕیكخستن و قارەمانیەتی ژنه".
دەقی راگەیاندراوەکەى ئەنجوومەنی ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان (ڕەژاك)
بۆ ڕای گشتی
لە ئەنجامی بەرخودانی شكۆی (قەسەدە - QSD) دوژمنی مرۆڤایەتی و نوێنەری فاشیزم، واتا داعش شكستی هێنا. ئهم سەركەوتنە سەرەتا له هێزی پێشەنگ (YPJ،YPG،QSD) پیرۆز دەكەین، دیسان ئەو سەركەوتنە مەزنە لە ههموو تاكی گەلی كورد و تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز دەكەین.
بەو بۆنەیەوە ئافرێنەری ئەو سەركەوتنە بەبیر دێنین لە كوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناویندا، فكر و فەلسەفەی نەتەوەی دیموكراتیك سەرچاوەی سەركەوتنی قەسەدەیە، لێرەدا ئەو سەركەوتنە له ئافرێنەری هێڵی ئازادی مرۆڤایەتی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەكەین.
لەبەرامبەر سیاسەتی قڕكردن و داگیركەری، تەنیا چارەسەری نەتەوەی دیموكراتیك دەتوانێ بەرژەوەندی گەلان بپارێزێت.
چارەسەری نەتەوەی دیموكراتیك دێتە واتای ئافراندنی ئازادی و هاوسەنگی خوشك و برایەتی گەلان، بۆ ئەوە سەركەوتنی قەسەدە سەركەوتنی بەرخودانی گەلی عەرەب و كورد و توركمانی و سریانییە كە نەیانهێشت ئامانجی داعشی تاریك و فاشیست پێك بێت و ئەو بەرخودانە ڕێگای نەدا سیستەمێكی قڕكەر و زاڵم و دژه ژن بونیاد بنرێت، ئەو بەرخودانە نە تەنها گەلی كورد و ڕۆژهەڵاتی ناوین بەڵكو تەواوی مرۆڤایەتی لە بەڵایەكی مەزن رزگار كرد.
ئەگەر ئەمڕۆ وەحشیگەراییەتی و زوڵمی داعش كۆتایی هاتبێت، ئەوا ئێمە قەرزاری هێزی بەرخودانی (یەپەژە و یەپەگە و قەسەدە)ین، بەتایبەت فكری ڕێبەر ئاپۆ كە بووەتە نەخشەی سەركەوتنی هێزی گەلان و ژنان .
ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا و باكوری سوریادا شۆڕشی ژنان بە هەموو ڕەنگی خۆی هێز و باوەڕی دەداتە هەموو ژنانی جیهان، بێگومان پێشهنگی ئهم سەركەوتنە مەزنە هێزی ژن و ڕیكخستن و قارەمانیەتی ژنه، وەك شەهیدان (ئارین، دەستینا، ئاڤێستا، كانی) و نمونهی ئەوان و هەزاران ژنی تری قارەمان دژی وەحشیەتی داعش بەرگری لەهەبوونی ژنی ئازادیان كردووه و دەیكەن.
ئەم سەركەوتنە بۆ ئێمەش وەكو ڕەژاك و ههموو ژنان لە باشووری كوردستان بێگومان ئەتوانێ ببێتە بناغە و هێزێكی مەزن، كە بتوانین بە باوەڕی و ئیرادەوە دژ بە هەر چەشنە ئەقڵیەتێكی داگیركەر و ڕهگەز پەرست كانی ئاسا و دەستینائاسا درێژە بە تێكۆشانمان بدەین.
ر.م