ساڵی ٢٠١٩ «مۆدێلی نوێی گه‌ریلا» ده‌ئافرێنرێت
نه‌په‌گه به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی زانیینییه‌وه ڕایگه‌یاند، له ساڵی نوێ‌دا مۆدێلی نوێی تێكۆشانی گه‌ریلا ده‌ئافرێنرێت و له ٢٠١٩دا شه‌ڕ سه‌خت ده‌بێت.
نه‌په‌گه به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی زانیینییه‌وه ڕایگه‌یاند، له ساڵی نوێ‌دا مۆدێلی نوێی تێكۆشانی گه‌ریلا ده‌ئافرێنرێت و له ٢٠١٩دا شه‌ڕ سه‌خت ده‌بێت.
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی زایینییه‌وه بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به مه‌ترسییه‌كان و پێداگری له‌سه‌ر تێكۆشان كردووه له ساڵی نوێ‌دا.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، «كاتێك مرۆڤ سه‌رنج بخاته سه‌ر ڕووداوه گشتییه‌كان، ده‌بینێت كه شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ساڵی داهاتوو سه‌ختتر ده‌بێت. چونكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و وه‌ستاندنی ئه‌م شه‌ڕه كه ئازاری زۆری گه‌لانی هه‌رێمه‌كه ده‌دات، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری ده‌ستنیشان نه‌كراوه.»
نه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه: «تاكه پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری، پڕۆژه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆیه. مێتینگه‌ریی تورك، هه‌موو هێزه مێتینگه‌ر و هه‌ژموونگه‌را نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ڕوانگه‌ی چاره‌سه‌ریی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی كه دیموكراتی، ئازادی، ئازادیی ژن و پێكه‌وه‌ژیان پێشده‌خات، ده‌ترسن و به ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست هێرش ده‌كه‌ن.»
«ئه‌ردۆعان سه‌رۆك كۆمار نییه، به‌ڵكوو سه‌رچه‌ته‌یه»
له به‌رده‌وامی په‌یامه‌كه‌ی فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه‌دا هاتووه: «ده‌وڵه‌تی تورك كه له‌ژێر ناوی [تێكۆشانی دژ به تێرۆر]دا تووندوتیژی و تێرۆرێكی گه‌وره له به‌رانبه‌ر گه‌لانی هه‌رێمه‌كه ده‌كات. هه‌تا ئه‌م هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌یه‌ی هه‌بێت هه‌وڵدانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری و وه‌ستاندنی شه‌ڕ كاریگه‌رییان نابێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمارێكی وه‌ها له دژی ئێمه‌یه و كه‌یفی به كوشتنی كوردان دێت، هه‌ر ڕۆژ له مه‌یدانه‌كان ستایشی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌كات و پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌دات، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاشكاو هێرش ده‌كات و ڕه‌وایه‌تی به تێرۆر ده‌دات، شۆڤێنیزمی توركیا سوور ده‌كات و به كوشتنی مرۆڤه‌كان ده‌یه‌وێت ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت. ئاشكرایه كه ئه‌مه سه‌رۆك كۆمار نییه، به‌ڵكوو سه‌رچه‌ته‌یه. زیهنیه‌تی فاشیست كه ده‌یه‌وێت به ڕژاندنی خوێن له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه و به ڕژاندنی خوێن به‌رده‌وامی به هه‌بوونی خۆی بدات، هه‌تا كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌ته‌واوی له‌نێو نه‌برێت، مومكین نییه ئه‌و شه‌ڕه‌ی له كوردستان، توركیا و هه‌رێمه‌كه هه‌یه بوه‌ستێت. مومكین نییه كه ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان به‌دیبێت.»
«ئه‌ردۆغان ساڵی ٢٠١٩ شه‌ڕ سه‌ختتر ده‌كات»
له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ساڵی ٢٠١٩ شه‌ڕ سه‌ختتر ده‌بێت. «دیاره له ساڵی ٢٠١٩دا هه‌م له هه‌رێمه‌كه‌مان و هه‌م له وه‌ڵاته‌كه‌مان كوردستان شه‌ڕ سه‌خت ده‌بێت. له ئێستاوه ده‌بینرێت كه له‌نێوان ڕژێمی نه‌ژادپه‌رست و فاشیستی ئه‌نقه‌ره و گه‌ل و بزووتنه‌وه‌كه‌مان له باكوور، باشوور و ڕۆژاڤا شه‌ڕێكی سه‌خت ڕووده‌دات. بێگومان له پێشمان زه‌حمه‌تی هه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌نێو ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌دا به فه‌لسه‌فه‌ی چاره‌سه‌ری و ڕووناك كردنه‌وه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ جموجۆڵ بكه‌ین، هه‌میشه سه‌رده‌كه‌وین. زیهنیه‌تی مێتینگه‌ری فاشیست، ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی ساڵی ٢٠١٨ له ڕۆژاڤا بیكات، هه‌وڵ ده‌دات ئێستا بیكات و پیلانی هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان داده‌نێت. ئه‌مه به‌و واته‌یه دێت كه كوردستان به‌ته‌واوی ده‌چێته قۆناغێكی نوێی شه‌ڕ. ئاشكرایه نه‌ك ته‌نیا له ڕۆژاڤا، له سه‌رانسه‌ری كوردستان گه‌له‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی مێژوویی له دژی مێتینگه‌ری به‌رخۆدان ده‌كات.»
مۆدێلی نوێی گه‌ریلا
«هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لی كوردستان، له چێوه‌ی كاره‌كانی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌دا كه ماوه‌یه‌كی درێژه له‌سه‌ری ده‌وه‌ستین، له هه‌موو بوارێكدا، به ته‌كنه‌لۆژیای نوێی شه‌ڕیشه‌وه، له دژی هه‌موو هێرشه‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه. ئێمه چه‌نده بتوانین سیسته‌می گه‌ریلای پڕۆفیشناڵ و هاوچه‌رخ بئافرێنین، ئه‌وه‌نده ده‌توانین له شه‌ڕدا سه‌ركه‌وین. له‌م بابه‌ته‌دا پێویسته ڕۆژه‌ڤی سه‌ره‌كیی هاورێیان هه‌موویان، له چێوه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌دا به كاری په‌روه‌رده‌یی تێگه‌یشتن، په‌سه‌ند كردن و جێبه‌جێ كردنی هێڵی گه‌ریلای سه‌رده‌می نوێ بێت. به‌تایبه‌تی، مه‌رجه كه گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی له ڕووی زیهنییه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنرێت. ڕێبازی گه‌ریلای هاوچه‌رخ بدۆزرێته‌وه، باوه‌ڕ به‌مه بكه‌ن و به‌و باوه‌ڕه‌وه هه‌موو هێزی خۆتان قووڵ بكه‌نه‌وه. پێویسته باوه‌ڕتان به‌وه هه‌بێت كه ئێمه چه‌نده مۆدێلی نوێی گه‌ریلا بئافرێنین، ئه‌وه‌نده سه‌رده‌كه‌وین و له‌م چێوه‌یه‌دا زۆر گرینگه كه ڕۆژانی سه‌ره‌تای ساڵ له‌سه‌ر گه‌ریلایه‌تیی پڕۆفیشناڵ قووڵ ببنه‌وه و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی به‌دیبێنن. زۆر گرینگه كه ئێمه ئاستی گه‌ریلای پڕۆفیشناڵ بئافرێنین كه به ڕۆڵی تاكتیكی و ته‌كنه‌لۆژی ئه‌نجام به‌ده‌ستبێت. ئه‌گه‌ر قووڵبوونه‌وه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوو له‌م ڕۆژانه‌دا بگه‌یه‌نینه ئاستی به‌رز، ده‌توانین به تێكۆشانی گه‌ریلای نوێ، قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌ین و سه‌ركه‌وین.»
ئافراندنی گه‌ریلاكانی سه‌ركه‌وتن
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه‌دا هاتووه: «ئه‌مڕۆ له زیندانه‌كان و له ده‌ره‌وه به پێشه‌نگایه‌تیی ڕێبه‌رانی شۆڕشگێڕ مانگرتن له خواردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌ڵوێستی ڕاستی گه‌ریلا له به‌رانبه‌ر ئه‌م چالاكییانه، ئافراندنی گه‌ریلاكانی سه‌ركه‌وتنه. پێویسته بزانین كه ئه‌مه‌ش به وردبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی، ڕێكخستنی و ئایدیۆلۆژی كه له چێوه‌ی پڕۆژه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه ده‌بێت، به ئافراندنی مۆدێلی نوێی گه‌ریلا مومكینه. به گوێره‌ی ئه‌مه، ده‌بێ ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست ئه‌ركی شۆڕشگێڕیی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین. ئه‌و په‌یامه‌ی مانگرتنه‌كان ده‌یده‌نه ئێمه؛ ئافراندنی گه‌ریلاكانی سه‌ركه‌وتنه. به پێكهێنانی هێڵی سه‌رده‌می نوێی گه‌ریلا، ده‌توانین وه‌ڵامی هه‌موو به‌رخۆدێران بده‌ینه‌وه، وه‌ڵامی ڕێبه‌ری خۆمان، چاوه‌ڕوانییه‌كانی گه‌ل و دۆسته‌كانمان بده‌ینه‌وه. به‌م بیر و باوه‌ڕه‌وه له تێكۆشانی ساڵی نوێ‌دا، به جۆشی شۆڕشگێڕییه‌وه سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووتان ده‌خوازین و به‌ڕێزدارییه‌وه سڵاو له هه‌مووتان ده‌كه‌ین.»
s.m