لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە کوردستان ڕووداوی زۆر ڕوویاندا. لە چوار پارچەی کوردستان ڕووداوی جیاواز ڕوویاندا. لە باکوور، ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان سیاسەتی شەڕی ئاکەپە و مەهەپە و لەدژی هێرشەکانیش بەرخۆدانی بێوێنەی گەلی کورد بەردەوام بوو. لە باکوور مانگرتن لە خواردن، لە ڕۆژئاوا هێرشی بەرامبەر خەڵکی مەدەنی، لە باشووری تێکۆشانی گەل دژی دەسەڵات و لە ڕۆژهەڵات خۆپیشاندانی جەماوەری مۆری خۆی لە ساڵی ڕابردوودا. بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بابەتی یەکێتی نەتەوەیی بووە بابەتی سەرەکی چوار پارچەی کوردستان و گەلی کورد ساڵی ٢٠١٩ی بە تێکۆشان و بەرخۆدان تێپەڕاند.
موسا فارسئۆغوللاری ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپە ڕووداوە گرنگەکانی ساڵی ٢٠١٩ی لە کوردستان شیکردەوە.
فارسئۆغوللاری ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠١٩ بە بەرخۆدانی گەلانی کوردستان تێپەری و وتی، " بە ڕوحی سەرکوتن ئێمە دەربازی ٢٠٢٠ بووین. لە ساڵی ٢٠١٩ دا هێرشی سەخت لەدژی گەلانی کوردسیتان و سیاسەتی کورد و ناوەندە کوردیەکان ئەنجامدران. کاتێک هێرشەکانی ٢٠١٩ شیدەکەیەنەوە پێویستە سەرنج بدەینە سەر شەڕی تایبەتی دژی گەلان. پێویستە باس لە پلانی شەڕی چۆکپێدادانی ساڵی ٢٠١٤ بکەین کە لە مەگەکەدا داڕێژرا. لە هەموو پارچەکانی کوردستان لەدژی گەل هێرشی قڕکردن ئەنجامدران. بە تایبەتی لە باکوور و ڕۆژئاوا لەدژی کورد شەڕێکی نامەردانە و سەخت ئەنجامدرا."
مانگرتنەکان لە خوارن
فارسئۆغوللاری باسی ئەوەی کرد لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە باکووری کوردستان مانگرتن لە خواردن بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان مۆری خۆی لەو ساڵەدا و وتی، "لەدژی گۆشەگیری سەر ڕیبەر ئۆجالان، هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گوڤەن ٨ی تشرینی یەکەم دەستی بە مانگرتن لە خواردن گرت. لە ١٦ی کانونی یەکەم لە زیندانەکانیش دەست بە مانگرتن کرا. لە ١ی ئادار دا مانگرتن لە هەموو زیندانەکان دەستپێکرا. دوای ٣٠ زیندانی دەستیان بە ڕۆژۆی مردن کرد. لە هەوڵیر، ستراسبورگ، گالەر، مەزمور، تۆرۆنتۆ بە سەدان کەس بەشداریان لە چالاکیەکاندا کرد. هەروەها ٧ زیندانی لەدژی گۆشەگیری چالاکیان ئەنجامدا و کۆتاییان بە ژیانیان هێنا. ئەو چالاکیە گەیشتە ئامانجەکەی و دوای پەیامەی ڕیبەر ئۆجالان لە ٢٢ی ئایاردا ڕۆژی مردن کۆتاییان هات. لەبەرئەوە ئەو مانگرتنانە لە تێکۆشانەکەماندا خاوەند ڕۆڵێکی گرنگن. دواتر چەند جار پارێزەران لەگەڵ بەرێز ئۆجالان چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا.
سیستمی ژیانی جێگرەوە
فارسئۆغوللاری ڕاشیگەیاند، هەموو ڕووداوەکانی کوردستان پەیوەندیان بە گۆشەگیری سەر ئۆجالان هەیە و وتی، "گۆشەگیری بە تەنها دژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کوردە، لە هەمانکاتدا دژی گەلانە. لە باکوور ئەوانەی دژی گۆشەگیری دەوەستنەوە، ڕووبەڕووی هێرشی توندتی هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە دەبنەوە. دەوڵەت بۆ بەرژەوەندیەکانی لە ڕۆژئاوا دەستی بە شەڕ و هێرشکرد و لە ٩ی تشرینی یەکەمدا هێرشی کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. کاتێک سەرنجی ئەو هێرشانە دەدەین دەبینن پلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی کورد بەردەوامە. هەموو وڵاتە سەردەستەکان بەشداری پیلانگێڕیەکەن. هێزە سەردەستەکان لەدژی هەبوونی گەلی کوردن و سیاسەتەکانیان بوونەتە هۆی هێرش، کۆمەڵکوژی ئاوارەیی و هەژاری. دەیانەوێت سیستممی ژیانی جێگرەوە لەناوببەن. دەوڵەتە زلهیزەکان دەیانەویت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرلەنوێ دیزاین بکەن. هێزە پیلانگێڕەکان لەدژی کورد کار دەکەن و لە ساڵی ٢٠١٩ دا بە قڕکردنی گەلی کورد ئەو پلانانە ئاشکرا بوو."
هێرش لەدژی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە
فارسئۆغوللاری باسی ئەوەشی کرد، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕ لەدژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم و مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا هەیە و وتی، "بۆ گەلانی هەرێمەکە تەنها بەرنامە و مۆدێلی تێکۆشانی گەلانی کوردستان هەیە. گەلی کورد دەیەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیستمێکی نوێ دروسرت بکات و لەدژی ئەوەش لەدژی سیستمی دیموکرات هێرش ئەنجامدەدرێن. لەبەرئەوەی هیچ هەوڵدانێکی چارەسەری نییە. لە کاتی داگیرکردنی بەشێک لە خاکی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەندێک وڵات بە شەرمەوە داگیرکەریان شەرمەزار کرد. بەڵام ئێمە باش دەزانین لە پشت ئەوەوە هێزێک هەیە. ناتۆ بە شێوەیەکی فەرمی لە دژی کورد شەڕ ناکات. بەڵام پشتگیری داوەتە تورکیا و چەتەکانی. لەدژی هێرشەکان بەرخۆدانی گەلی کورد بەنرخ و بەها بوو. لەسەر ئەو بناغەیە لەسەرانسەری جیهان هەموو کەسێک هەستایە سەرپێ و بەرخۆدانیان پیرۆز کرد و لە ناو گەلدا جێگای خۆیان گرت."
'تورکیا دەیەوێت لە لیبیا شەڕ دروست ببێت'
فارسئۆغوللاری ئاماژەی بەوەدا تورکیا دەیەوێت لە لیبیا شەڕ و ئاڵۆزی دروست ببێت و زیاتر لە ٥٠٠ چەتەی ناردە لیبیا . بە پێشەنگایەتی تورکیا بۆ چەتەکان دەرگایەکی نوێیان کردەوە. دەیانەوێت لە سوریا، باشووری ئەفریقا تا ئەفغانستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕ بڵاوبکەنەوە. لەبەرئەوەی سیستمی کاپیتالیست لە ناو قەیران دایە و بەوەش دەیەوێت شەڕ لە هەموو جێگایەک بڵاوببێتەوە. لە داهاتوودا لیبیا دەبێتە جێگای شەڕ و ئاڵۆزی گەورە.
یەکێتی نەتەوەیی
فارسئۆغوللاری ڕاشیگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٩ دا بە شێوەیەکی یەکسان یەکێتی نەتەوەی بووە بابەتی سەرەکی چوار پارچەی کوردستان. گەلی کورد لە گۆڕەپانەکان یەکێتی نەتەوەییان دروست کرد. ئێمە لەم بارەوەیە بەرامبەر گەلەکەمان خۆمان ڕەخنە دەکەین. لە ٢٠٢٠ دا بە ڕوحی یەکێتی نەتەوەیی بەرخۆدان دەکەین و هەنگاوی جددی دەنێین. گەلی کورد داواکاری لە سیاسەتمەدارانی خۆی هەیە و پیویستە سیاسەتمەدارانیش وڵامی داواکاریەکان بدەنەوە. ئێمە یەکێتی خۆمان دروست دەکەین و بە یەکەوەی لەدژی داگیرکەری تێکۆشانمان بەهێز دەکەین.
ئازادی ئۆجالان
فارسئۆغوللاری وتی، "گەلانی کوردستان ساڵی ٢٠٢٠یان بە شەڕ، داگیرکاری و بەرخۆدانێکی گەورە پیشوازی کرد. ساڵی ٢٠٢٠ بۆ گەلای کورد و گەلانی جیهان دەبێتە ساڵی سەرکەوتن. تا گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالن ڕیبەری گەلی کورد هەڵنەگیرێت، سیاسەتێکی ئارام لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست نابێت. بەم هۆیەوە خەباتمان لەسەر بناغەی شکاندنی گۆشەگیری ئەنجامدەدرێت. ئێمە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا تیکۆشانمان لەگەڵ گەلانی تر گەش دەکەین، گۆشەگیری دەشکێنین و نەخشەڕیگایەک بۆ ئازادی ڕێبەری ئۆجالان دادەرێژین. ئێمە لەگەڵ هەموو شۆرشگێرانی تورک، عەرەب و فارس بەرەیەک دروست دەکەین و تێکۆشان بەرز دەکەینەوە. ئەنجامدانی ئەم کارانە ئەرکی سەرەکی پارتەکەمان و کەجەدەیە."
ف.ق