ساڵیادی دامەزراندی پەکەکە لە هێلسینبۆرگ پیرۆز کرا
٤١هەمی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لە شاری هێلسینبۆرگ-ی سوید پیرۆز کرا.
٤١هەمی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە لە شاری هێلسینبۆرگ-ی سوید پیرۆز کرا.
ئاهەنگی پیرۆزباییەکە لە لایەن ناوەندی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی-ی کوردەوە بەڕێوە چوو، بە دەقەیەک رێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێکرد.
لەگەڵ پۆستەرێکی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژ-ەش لە پشتی تەختی شانۆکە هەڵواسران.
هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کورد ئامارا ستەڤری لە ئاهەنگەکەدا قسەی کرد و باسی لە قۆناغی گەورەبوونی پەکەکە کرد.
دواتر سیاسەتمەدار ئەعبدولا دەڤەجی باسی لە دەستەکەوتەکانی گەلی کورد کرد کە بە هەوڵەکانی بزوتنەوەی ئازادی کورد بەدەست هاتوون و تیشکیشی خیستە سەر هێرشەکانی دەولەتی تورک داگیرکەر بۆسەر باشور و رۆژئاوای کوردستان و پەیامی ئاراستەی کوردستانییان و هاوڕێو دۆستانیان کرد کە هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ دەرخستنی رووی راستەقینەی دەوڵەتی تورک و پشتیوانییان بۆ گەلانی رۆژئاوای کوردستان بەرفراوانتر بکەن.
لە ئاهەنگی پیرۆزباییەکەدا، هەر یەک لە هونەرمەندان خەلیل خەمگین و دیار دێرسم و شیار گۆرانییەکانیان پێشکێش کردن.
بەشدارانی ئاهەنگەکەش دروشمی "بژی پەکەکە"، "بژی خۆڕاگریی رۆژئاوا"یان بەرز کردەوە و ئاهەنگەکە بە گێرانی شاهی و هەڵپەرکێ، کۆتایی پێهات.
ز.ش