سرودی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان بڵاوکرایەوە

سرودی پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان، کە لە ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ بەڕێوەدەچێت، بڵاوکرایەوە.

سرودەکەى هەدەپە بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان لە کاتى ئاشکراکردنى ناوی پاڵێوراوانی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان لە ئامەد پەخشکرا.

سرودەکە بە ناوی "هی خۆمانە" بڵاوکراوەتەوە و تیایدا دەوتریت "شەقام، گۆڕەپان، دەشت و شاری خۆمانن" و هەروەها لە دژی زوڵم و زۆرداران داواى خاوەنداریکردن لە شارەکان لە گەل کراوە.

 

ر.م