'سزای دیسیپلین شاردنەوەی گۆشەگیریە، پێویستە دەرگاکانی ئیمڕالی بکرێنەوە'

ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهادە) ڕایگەیاند، سیستمی ئیمڕالی لە سەرەتاوە سیستمێکی جیاواز بوو و لەدژی یاسای ناوخۆیی تورکیا و پەیمانە نێودەوڵەتیەکانە.

ئەرەنە کەسکین هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهادە) ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالن ڕێبەری گەلی کورد کرد و وتی، "لە ئیمڕالی دۆخێکی تایبەت هەیە، لەو ڕۆژەوەی ئۆجالانیان بۆ ئیمڕاڵی بردووە، گۆشەگیری دەستیپێکردووە."

'تورکیا لەدژی یاسای خۆی دەجوڵێتەوە'

کەسکین باسی ئەوەی کرد گۆشەگیری سەر ئۆجالان لە ڕۆژی ئەکەمەوە بە ڕێکوپێکی بەردەوامە و وتی، "کاتێک بەڕێز ئۆجالان لە ئەنجامی پیلانگێڕیەکی نێودەوڵەتیدا دەستگیرکرا، من یەکێک لە پارێزەرانی بەڕێز ئۆجالان بووم. لە ڕۆژی یەکەمەوە چاودێری دۆخی ئیمڕالی دەکەم. لە دورگەی ئیمڕالی گۆشەگیریەکی زۆر قوڕس و هەندێک کردەوەی کە تا ئێستا نەبینراون، جێبەجێدەکرێن. زیندانی پیتی (F)ی ئیمڕالی بە پێی یاساکانی تورکیا بەڕێوەناچێت. لەو ڕۆژەوەی ئۆجالانیان بردە ئیمڕالی گۆشەگیری دەستیپێکردووە. بە پێی کات پڕۆسەی گۆشەگیری دەگۆڕێت. گۆشەگیری و ئیزولاسیۆن ڕێبازێکی ئەشکەنجەیە. بەر لەهەموو شتێک ئێمە وەک پارێزەرانی مافی مرۆڤ لەدژی ئەو دۆخە دەوەستینەوە. مرۆڤ ناتوانێت بڵێت، گۆشەگیری تەنها لەدژی بەڕێز ئۆجالان هەیە، لە هەمان کاتدا گۆشەگیری دەبێتە هۆکاری ئاڵۆزی لەناو کۆمەڵگا و کۆمەڵگای گۆشەگیر دەکرێت. لەبەرئەوەی بەڕێز ئۆجالان ڕێبەری گەلێکە. بەو هۆیەوە گۆشەگیری دەبێتە هۆی ئاڵۆزی و ناکۆکی ناو کۆمەڵگا.

'سیاسی دیسیپلین هەڵویستێکی سیاسیە'

کەسکین ئاماژەی بە سزای دیسیپلین لە دژی ئۆجالان و سێ زیندانیی تر دا و وتی، "سزای دیسیپلین بە واتای زیندانێک لە ناو زینداندا دێت. بە سزای دیسیپلین دەیانەوێت وەک هەموو جارێک رێگا لە چاوپێکەوتنی پارێزەر و بنەماڵەکان بگرن و ئەوە فۆرمالیتەیە. دەوڵەت دەیەوێت بیانۆیەک بدۆزێتەوە و سزای دیسیپلین ڕەوا بکات. سزای دیسیپلین هەڵوێستێکی سیاسیە و لەناو یاسادا جێگای نابێتەوە. پێویستە دەوڵەت دەست لە کردەوەکانی هەڵگرێت و دەرگاکانی ئیمڕالی بە ڕووی پارێزەر و خانەوادەکاندا بکاتەوە."

'ئاشتی نابێتە هۆی زیانگەیاندن'

کەسکین ئەوەی خستەڕوو، دەوڵەت بە گۆشەگیری پەرە بە سیاسەتی شەڕ دەدات و وتی، "لە مێژووی کۆمار و تا ئێستا، دەوڵەت هەوڵیداوە کێشەی کورد  لە ڕێگای شەڕەوە چارەسەر بکات. لە مێژووەوە تا ئێستا بە سیاسەتی شەڕ هیچ شتێک چارەسەر نەکراوە. لە تورکیا هۆکاری سەرەکی قەیرانی ئابۆری شەڕە. بەڵام بەداخەوە کۆەمەڵگا تێناگات. ئەگەر ملیۆنێک کەس بێتە سەر شەقام و لەدژی سیاسەتی شەڕ بوەستێتەوە، کۆتایی بە قەیرانەکە دەێت. کێشەی کورد بە شەڕ چارەسەر ناکرێت و بە پێچەوانەوە برینەکانی قوڵتر دەبنەوە. لە تورکیا پرۆسەیەکی کورتی ئاشتی دەستپێکرا. لەو کاتەدا کۆمەڵگا هەناسەیەکی دا و دۆخەکە ئارام بوو. لەبەرئەوە ئاشتی زیان بە هیچ لایەنەک ناگەیەنێت، شەڕ زیانی هەیە. بەو هۆیەوە ئێمە سیاسەتی ئاشتی بەڕێوەدەبەین."

'لە ئیمڕالی سی پی تی کەموکورتی هەیە'

ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی گشتی ئیهادە ناڕەزای بەرامبەر هەڵوێستی سی پی تی لەبارەی دۆخی ئیمڕالی دەربری و وتی، "لە ئیمڕالی سی پی تی کەموکورتی هەیە. ڕاپۆرتەکانی سی پی تی تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕای گشتی. پێویستە دەزگاکانی لێکۆلینەوەی زیندانەکان و سی پی تی، شاند بۆ ئیمڕالی و زیندانەکانی تری تورکیا بنێرن."

ف.ق